تورکیا ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ سلێمانی درێژ کردەوە

تورکیا ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی تاوەکوو کانوونی دووەمی ۲۰۲۶ درێژ کردووەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دانا محەممەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ڕایگەیاند: "تورکیا ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی درێژ کردووەتەوە".

دوایین جار لە ۶ـی تەممووزی ۲۰۲۵، بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی جووڵەی ئاسمانیی تورکیا ئاگانامەیەکی بڵاو کردەوە و تێیدا قەدەخەی ئاسمانیی وڵاتەکەی بۆ ئەو فڕۆکانەی لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە دەفڕن بۆ ۳ مانگی دیکە و تاوەکوو ۶ـی تشرینی یەکەمی ئەم ساڵ درێژکردەوە.

دانا محەممەد وتیشی: "ئەمجارە راگرتنی گەشتەکان تاوەکو ۶ـی کانوونی دووەمی ۲۰۲۶ درێژ کراوەتەوە".

یەکەمجار تورکیا لە ۳ـی نیسانی ۲۰۲۳، ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانیدا داخست، ئەوەش بە پاساوی زیادبوونی چالاکییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) لە سنوورەکە و زیادبوونی هەژموونی ئەو پارتە لە فڕۆکەخانەکەدا.

News ID 226209

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha