فڕۆکەخانەی جەلال تاڵەبانی
-
ئاسمانی عێراق بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا دەکرێتەوە
دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی سڤیلی عێراق بڕیاری کردنەوەی ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا دا و بەڕێوەبەرانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانیش رایدەگەیێنن، دەستیان بە ئامادەکارییەکان کردووە بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان.
-
دوای بڕیاری کردنەوەی ئاسمانی تورکیا بۆ گەشتەکانی سلێمانی؛
شاندێکی بازرگانیی تورکیا ئامادەیی بۆ وەبەرهێنان لە سلێمانی دەربڕێت
نوێنەری ژمارەیەک کۆمپانیای تورکیا لە پارێزگای سلێمانین و سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی پارێزگاکە دەڵێت: کۆمپانیاکان ئامادەیی تەواویان بۆ وەبەرهێنان لە چەندین بواردا دەربڕیوە.
-
بەبۆنەی کردنەوەی ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی سلێمانیدا؛
قوباد تاڵەبانی سوپاسی حکوومەتی تورکیا دەکات
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ شاندێکی باڵای تورکیا، سوپاسی حکوومەتی تورکیای کرد بۆ کردنەوەی ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی.
-
تورکیا ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ سلێمانی درێژ کردەوە
تورکیا ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی تاوەکوو کانوونی دووەمی ۲۰۲۶ درێژ کردووەتەوە.
-
ناوی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ فڕۆکەخانەی جەلال تاڵەبانی، گۆڕا
وەزارتی گواستنەوەی عێراق، بە ڕەزامەندی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی گۆڕی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی.