بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئومێد خۆشناو له‌میانی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕوونکردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی ڕووداوه‌کانی هه‌فته‌ی ڕابردووی گوندی لاجان‌دا و وتی: "ئه‌و زه‌ویه‌ی که پاڵاوگه‌ی لانازی له‌سه‌ر دروستکراوه پێشتر کڕدراوه و هه‌مووان ده‌توانن بچن بپرسن که چۆن پاره دراوه به خه‌ڵکه‌که‌ی، ته‌نانه‌ت ۷۰ کەس لە دانیشتوانی گوندی لاجان لە پاڵاوگەی لاناز دامەزراون".
ئاماژه‌ی بهوشهکردوه، ۶۷ بارهەڵگری خەڵکی گوندی لاجان له پاڵاوگه‌ی لاناز کاریان پێدراوه، خۆپیشانده‌ران داوایان ده‌کرد که ژماره‌که‌یان زیاتر بکرێت، به‌ڵام نه‌ده‌توانرا ئه‌و کاره‌بکرێت چوونکه خه‌ڵکانی دیکه‌ش هه‌بوون.
ئومێد خۆشناو باسی له ده‌ستگیر کردنی نێچیروان هەرکی، بەرپرسی کۆمیتەی خەباتی یەکێتی کرد که له دوای ڕووداوه‌کانی گوندی لاجان ده‌ستگیرکرا و دواتر دانپێدانانی بڵاوکرایه‌وه، وتی: "ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌ست نیه به حزبایه‌تییه‌وه و بەرپرسانی یەکێتی دڵنیا دەکەینەوە کەیسەکەی ڕێڕەوی خۆی دەگرێت و هەر لایەنێک دەیەوێت لێکۆڵینەوەکان ببینێت، دەرگە کراوەیە، حه‌قوایه یه‌کێتی هه‌ڵوێستی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت".
په‌یوه‌ست به ده‌ست به سه‌رداگرتنی ئه‌و چه‌کانه‌ی له ده‌ستی خه‌ڵکی گوندی لاجان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، پارێزگاری هه‌ولێر ده‌ڵێت، "۱۶ کڵاشینکۆف و یەک ئاڕ پی جی دەستی بەسەرداگیراوە، به‌ڵام دڵنیاین ئه‌و چه‌کانه هه‌مان ئه‌و چه‌کانه نیه که تاوانه‌که‌یان پێ ئه‌نجامدراوه".
ئومێد خۆشناو پرسیاری ئه‌وه‌ی کرد، خه‌ڵکانێک که خۆپیشاندان ده‌که‌ن و داوای مافی خۆیان ده‌که‌ن چی پێویستیان به هه‌ڵگرتنی چه‌ک هه‌یه، "ئه‌و که‌سانه‌ی له پشتی خۆپیشاندانه‌کانه‌وه بوون هه‌وڵیاندا بیقۆزنه‌وه و ئاشو بنێنه‌وه، به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون، دڵنیایی ئه‌و خه‌ڵک و که‌ناڵانه‌ی ڕاگه‌یاندن و سه‌رۆکه‌کانیان ده‌که‌ین که نائارامی هه‌ولێر و کوردستان نابینینن".
هه‌فته‌ی ڕابردوو دانیشتوانی گوندی لاجان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێک له‌سه‌ر شه‌قام بوون و داوای دامه‌زراندنی گه‌نجه‌کانیان ده‌کرد له پاڵاوگه‌ی لاناز، به‌ڵام خۆپیشاندانه‌که گرژیی لێکه‌وته‌وه، به‌پێی وته‌ی پارێزگاری هه‌ولێر، دو که‌س له گرژییه‌کان گیانیان له‌ده‌ستدا و شه‌ش که‌سیش برینداربوون.
Your Comment