سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە بارەی سەردانی لیژنە پەرلەمانییەکە بۆ ئیمرالی و کۆ بوونەوەی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕایگەیاند: "کۆبوونەوەکە سێ کاتژمێری خایاندووە و ئەرێنی بووە".
جێگری سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی، ڕایگەیاند: ''بەپێی دەستوور دەبێت دەمیرتاش ئازاد بکرێت بەڵام لە پێشدا هەنێک ڕێوشوێن بگیرێتەبەر.