بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نزار شه‌تری، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، به میدیای ره‌سمی عێراقی وت، عێراق به‌ته‌واوه‌تی پابه‌نده به رێککه‌وتنی وڵاتانی ئۆپیک پڵه‌س له‌باره‌ی بڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت.
وتیشی، ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی له هه‌رێمی کوردستان به‌رهه‌م دێت، له‌چوارچێوه‌ی پشکی بڕیارلێدراوی عێراق له‌لایه‌ن ئۆپیکه‌وه، هه‌ژمار ده‌کرێت.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش کردوه که هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له ئێستادا ده‌گاته ۱۹۰ هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌و ئه‌وه‌ش ده‌کرێت له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی هه‌نارده‌کردندا زیاد بکرێت، چونکه وه‌به‌رهێنانی کۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌کان به‌ره‌و زیادبون ده‌ڕوات و به‌وه‌ش قه‌باره‌ی هه‌نارده‌کردن زیاد ده‌کات.
جه‌ختیشی کردۆته‌وه که ڕێککه‌وتنه سێقۆڵییه‌که‌ی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر و کۆمپانیاکانی نه‌وت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌وه له‌خۆناگرێت که حکوومه‌تی فیدراڵ، ئه‌و قه‌رزانه‌ی کۆمپانیاکان بگرێته ئه‌ستۆ که لای حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانن.
Your Comment