بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدوڵڵا ئۆجه‌لان، ڕێبه‌ری پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که) لە نامەیێکدا کە ئاژانسی فوڕات نیوز بڵاوی کردووه‌ته‌وه، ڕایدەگەیەنێت: "من ئێزدی نیم، به‌ڵام خه‌م و ناسنامه‌ی ئێوه‌م کردووه‌ته خه‌می خۆم. جارێکی دیکه هه‌رگیز فه‌رمانتان به‌سه‌ردا ناسه‌پێندرێت و له هیچ شوێنێک ئه‌و سته‌مه (کۆمه‌ڵکوژکردنیان له‌لایه‌ن داعش) دووباره نابێته‌وه".
ئۆجه‌لان دەشڵێت: "واز له لێپرسینه‌وه له‌وانه‌ی دوایین کۆمه‌ڵکوژییان کرد (داعشه‌کان) ناهێنم. واز له سۆراخی ژنان و منداڵانی رفێندرا‌و ناهێنم. له‌پێناو رزگاربوونی ئه‌وان و به‌جێهێنانی دادپه‌روه‌ری، تاوه‌کوو کۆتایی کۆشش ده‌که‌م".
لە نامەکەی ڕێبەری پەکەکەدا ئەوەش هاتووە: "گه‌یشتن به‌و ڕۆژه‌ی که تێیدا کوردانی ئێزدی ئازادانه بژین و به شانازییه‌وه درێژه به کولتووری خۆیان بده‌ن، به ئه‌رکی سه‌ر شانی خۆی ده‌زانێ".
ئۆجەلان ئاماژەی بەوەش داوە: "ڕێزی من بۆ ئێوە زۆر گەورەیە. بوون و مافتهکانتان ده‌پارێزم. من ئەو دیارییە بەنرخەی ئێوەم پێگەیشت. بەڵێن دەدەم ڕۆژێک یەکدی دەبینین و ئەو جلەش لەبەرمدا دەبێت. بەهیوای یەکتربینین لە دیدارێکی بەهێز و ئازادانەدا".
Your Comment