بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پۆلیسی پارێزگای هەولێر له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، تۆمەتبار جمهوور ڕۆستەم محه‌مه‌د لەدایکبووی ساڵی ۱۹۶۴ كه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بوو له ڕووداوی كوشتنی دوو هاوڵاتی له قه‌زای كفری ڕۆژی دووشه‌ممه خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای هەولێر کرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه: "فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو له ڕووداوی کوشتنی دوو هاوڵاتى له شارۆچکەی کفری لە ڕێکەوتی ۲۴ی (ئه‌یلول/۹)ی ۲۰۲۵ لە ئێستادا بە بڕیاری داوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیراوە.
Your Comment