عەلی جەمال قەدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان هەواڵی کوژرانی ئەکبەری حاجی ڕۆستەمی پشتڕاست کردەوە، بەڵام جەختیکردەوە، هەواڵی کوژرانه‌كه‌ى تائێستا نازانن و لێکۆڵینەوەیان وردیان له‌وباره‌یه‌وه دەستپێکردوە.
ناوبراو ئه‌وه‌شى وت: "مەفرەزەكانمان هه‌ر دواى ڕووداوه‌كه گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد، به‌ڵام تائێستا وردەكاریی ڕووداوەكە نازانرێ".
كه‌سوكارى ئەکبەر حاجی ڕۆستەم ئاماژە بەوەدەکەن، ئه‌و زانیاریانه‌ى باس له‌وه ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن كوڕه‌كانیه‌وه كوژراوه دووره له‌ڕاستیه‌وه و جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، هیچ کێشەیه‌كى کۆمەڵایەتیشیان نه‌بووه.
ئه‌گه‌رچى دواى ڕووداوه‌كه باس له‌وه‌ش كرا، گوایه ئەو خانەوادەیەى ئەکبەریان کوشتوه لە باخەکەی کاریانكردوه، بەڵام خانەوادەی ئەوەشیان ڕەتکردەوە.
Your Comment