بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە هەشتەمین ساڵیادی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی دا مەسعوود بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاو کردەوە و دەنووسێت:
"الوطنُ ليس خريطةً على الوَرَقِ، بل دمٌ يَسرى في العروق.
ما تزرَعُە الیومَ ستَحصدە غداً".
نیشتیمان نەخشەیەک نیە لەسەر کاغەز بێت، بەڵکوو خوێنە و بە دەمارەکاندا دەگەڕێ. ئەوەی ئەمڕۆ دەچێندرێ، سبەی دەدورێتەوە.
لایخۆیەوە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری دووهەمی سەرۆکی پارتی لە پەیامەکەیدا دەڵێت: یادی ساڵڕۆژی ڕیفراندۆم، ڕۆژی بڕیاری بوێری گەلی کوردستان، ڕۆژی سەرکەوتنی ئیرادەی نەتەوەکەمان، ڕۆژی هیوا و ئومێد، لە سەرکردە و ڕابەر و پێشمەرگە سەرۆک بارزانی و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و گەلی نیشتیمانپەروەر و خۆڕاگری کوردستان پیرۆز بێت.
Your Comment