کورتەی هەواڵەکانی ۱۸ی خەرمانانی ۱۴۰۴ی هەتاوی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ۱۸ی خەرمانانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.

سەفین دزەیی:

ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم ۲۸ ملیار دۆلار زیانی بە عێراق گەیاندووە

سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم لە ساڵی ۲۰۲۳ـەوە، زیانی زیاتر لە ۲۸ ملیار دۆلاری بە عێراق و هەرێمی کوردستان گەیاندوە.

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، گفتوگۆکان بەردەوامن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە زووترین کاتدا و دڵنیایی بە کۆمپانیا نەوتییەکان دا کە شایستە داراییەکانیان وەردەگرن.

فەرمانبەرانی هەرێم نابێت چیدی باجی ململانێ سیاسییەکان بدەن

ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی کۆمه‌ڵی دادگەری بڵاوی کردەوە، ئەنجومەنەکە کۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیان ئه‌نجام داوە و تیایدا دۆخی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان باسی لێوه‌کرا. لە کۆبوونەوەکەدا جەختیان لەوە کردەوە: "کە نابێت چیدى فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم باجی ململانێ سیاسییه‌کان بده‌ن". لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا ئه‌و پێشنیار و ڕاسپاردانه‌ی ئه‌ندامانی کۆنگره‌، کە خستوویانه‌ته‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی، باس و خواسى لەبارەوە کرا.

وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان:

بۆ سەقامگیریی ژێرخانمان هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکییەکان دەکەین

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دەمانەوێت پەیوەندییەکی بەهێزمان لەگەڵ ئەمریکا و کۆمپانیا ئەمریکییەکاندا هەبێت.

ناوبراو وتیشی: "دەمانەوێت هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکییەکان بکەین بۆ سەقامگیری  ژێرخانمان و دەمانەوێت لە ڕووی تەکنەلۆژیاوە هاوبەشی بکەین، کە ئەو هاوبەشییە نەک تەنیا خەڵکی هەرێمی کوردستان، بەڵکوو خەڵک و سامانی ئەمریکاش دەپارێزێت کە لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن".

News ID 226063

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha