هاوسەرەکەی لاهوور تاڵەبانی گەڕایەوە هەرێمی کوردستان

گەشە حەمە چاوشین هاوسەری لاهوور تاڵەبانی گەڕایەوە بۆ هەرێمی کوردستان و بڕیارە بەمزووانە لە زیندان چاوی بە هاوژینەکەی بکەوێت.

ئەمڕۆ یەکی سێپتەمبەری ۲۰۲۵ گەشە حەمە چاوشین، هاوسەری لاهوور تاڵەبانی سەرۆکی بەرەی گەل لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی هەوڵێرەوە لە ئەورووپاوە گەڕایەوە بۆ هەرێمی کوردستان و بڕیارە هاوسەرەکەی ببینێت.

بەرەبەیانی ۲۲ـی ئابی ۲۰۲۵، ژمارەیەک هێزی ئەمنیی لە سلێمانی هێرشیان کردە سەر هۆتێل لالەزار، دوای زیاتر لە سێ کاژێر رووبەڕووبووەنەوە لاهوور تاڵەبانی سەرۆکى بەرەى گەل و خوشک و برایێکی دەستگیرکران.

News ID 226023

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha