بەپێی هەواڵی کوردپرێس، برایان ویڵسن، کە هاوڵاتیێکی ئەمریکییە و پێشتر مەشقی بە شەڕڤانانی یەپەگە کردووە، لە ڕۆژی هەینییەوە دوای هێرشەکانی هێزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ سەر لالەزار چارەنووسی نادیارە.
برایان شەوی هێرشەکە لە لالەزار بووە و بەگوێرەی زانیارییەکان، دەستەی مافی مرۆڤ بە فەرمی داوای ئاشکراکردنی چارەنووسی برایان ویڵسنی کردووە.
سلێمان موحسین، وتەبێژی دەستەی مافی مرۆڤ بە لەمبارەوە بە ئاڤای ڕاگەیاندووە: "ئەمرۆ بەرەی گەل نووسراویان بۆ هێناوین، داوای ئاشکراکردنی ئەو هاوڵاتییە ئەمریکییە دەکەن کە لە هێرشی هێزەکانی یەکێتیدا بۆ سەر لالەزار دیار نەماوە".

برایان ویڵسن، خەڵکی ویلایەتی ئۆھایۆی ئەمریکایە و سەربازێکی خانەنشین بووە لە هێزی ئاسمانی ئەمریکا و لە ئۆپراسیۆنەکانی ئەمریکا لە میانی گەردەلوولی بیابان دژی هێزەکانی ڕژێمی پێشووی عێراق شەڕی کردووە.
ناوبراو لە ساڵی ۲۰۱۴ەوە چووەتە کوردستانی سووریا و لەگەڵ هێزەکانی یەپەژە ڕووبەڕووی ڕێکخراوی داعش شەڕی کردووە.
Your Comment