تۆ باسی چ دیموکراسییەک دەکەیت کاتێک بەرپرسی گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی هەرێم دەستگیرکراوە

سروە عەبدولواحید لە کاردانەوەیێکدا بۆ وتەکانی بافڵ تاڵەبانی لەبارەی بوونی ئۆپۆزیسیۆنی ئازاد لە سلێمانی پەیامێکی بڵاو کردەوە و دەڵێت باسی چ دیموکراسییەک دەکەیت؟

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سروە عەبدولواحید سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس دەڵێت: بافڵ تاڵەبانی باس لە بوونی پارتی ئۆپۆزسیۆن دەکات لە سلێمانی وەک ئەوەی دەستکەوتێکی دیموکراسی بێت، بەڵام ئەو ڕاستییە پشتگوێ دەخات کە بەرپرسی گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی هەرێم و سێیەم گەورەترین هێزی سیاسیی دەستگیرکراوە!

ناوبراو دەشنووسێت: "تۆ باسی چ دیموکراسییەک دەکەیت کاتێک نوقم بوویت لە دەستێوەردان لە کاری دەسەڵاتی دادوەری و هەڵبەستنی مەلەفی هەڵبەستراو بۆ تەسفیەکردنی نەیارەکانت؟".

ناوبراو درێژەی دا: "گاڵتەجاڕییەکە تەنیا لەم لێدوانانەدا نییە، بەڵکوو لە لایەنە عەرەبییەکانە کە چەپڵە لێدەدەن، وەک ئەوەی هاوبەش بن لە شەرعیەتدان بە ستەم لەبری ئەوەی لەگەڵ ڕاستییەکان بوەستن".

News ID 226009

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha