دیموکراسی
-
لە ئارمانجی شاخەوە تا میلیشیای بنەماڵە؛
گۆڕینی ڕوئیای پێشمەرگایەتی بۆ سەرەڕۆیی بنەماڵە/ محەمەد هادیفەر
دەستگیر کردنی لاهوور تاڵەبانی لە ڕووداوەکەی لالەزاردا تەنها پێشهاتێکی ئەمنی یان یاسایی نەبوو؛ بەڵکوو نیشانەیەکی ئاشکرایە لەو ڕێگا پڕ هەوراز و نشیوە کە سیاسەتی هەرێمی کوردستان لە سێ دەیەی ڕدابردوودا بڕیویە. لە ڕۆژگارێکەوە کە پێشمەرگە لە شاخدا بە ئامانجی گەیشتن بە ئازادی و دیموکراسی شەڕی دەکرد تاکوو ئەمڕۆ کە بووەتە پێکهاتەیەکی حیزبی و میلیشیای بنەماڵە. ئەم گۆڕانکارییانە نەک هەر داهاتووی یەکێتیی نیشتمانی بەڵکوو داهاتووی دیموکراسی لە هەموو هەرێمی کوردستان دەخەتە ژێر کاریگەری.
-
مالیکی:
دواخستنی هەڵبژاردن بە واتای ڕووخانی پرۆسەی سیاسی عێراقە
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، دواخستنی هەڵبژاردن واتای ڕووخانی دیموکراسی و پرۆسەی سیاسییە، بۆیە هەڵبژاردنەکان لە وادەی دیاریکراوی خۆیاندا بەڕێوەدەچن.
-
بێدەنگی لە هەرێمی کوردستان تاکە ڕێگە نییە بژاردەیە/ بڵند هادی
لە هەرێمی کوردستاندا دزی و گەندەڵی و قاچاخچێتی و درۆ و چەوساندنەوە، ئیتر فەزیحە نین، ئەوانە ڕۆتینی ڕۆژانەن کە هەر تاکێک زۆر بەڕوونی دەزانن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زۆربەیان بێدەنگن. ئەم بێدەنگییەی خەڵکی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتن نییە، بەڵکوو ستراتیژی مانەوەیە لە خاکێکدا کە قسەکردنی ڕاستییەکان دەتوانێت وا لە دەسەڵات بکات شارێک ڕەشپۆش بکات بۆیە ئیتر خەڵکی گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی زمانم بگرم سەر سەلامەتە!
-
سروە عەبدولواحید بۆ بافڵ تاڵەبانی:
تۆ باسی چ دیموکراسییەک دەکەیت کاتێک بەرپرسی گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی هەرێم دەستگیرکراوە
سروە عەبدولواحید لە کاردانەوەیێکدا بۆ وتەکانی بافڵ تاڵەبانی لەبارەی بوونی ئۆپۆزیسیۆنی ئازاد لە سلێمانی پەیامێکی بڵاو کردەوە و دەڵێت باسی چ دیموکراسییەک دەکەیت؟
-
ئاڵدار خەلیل:
پڕۆژەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر چارەسەرە بۆ وڵاتی سووریا
ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتیى پارتی یەکێتیی دیموکرات، پرۆژەى "بەڕێوەبەرایەتیى خۆسەر" یاخود فیدراڵى وەک چارەسەر بۆ سووریا دادەنێت و جەخت دەکاتەوە ئێمە هیچ نیازێکی جوداخوازانە و دوژمنکارانەمان نییە.