بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیێکی باڵا لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیێک ڕۆژنامەنووسی دەزگاکانی ڕایگەیاند: "ئەژی ئەمین بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ تیرۆرکردنی بافڵ تاڵه‌بانی، سەرۆکی یەکێتی و هەوڵدان بۆ دروستکردنی ئاژاوە و کوودەتای سەربازی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە".
ئەو سەرچاوە باڵایە پێشتر باسی لەوەش کردبوو، سێ‌جار پلان بۆ تیرۆرکردنی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی دانراوە و هەوڵی جێبەجێ کردنی دراوە، هەروەها جارێکیش هەوڵی تیرۆرکردنی قوباد تاڵەبانی برای و جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێم دراوە.
ئاماژەی بەوەشکردبوو، له‌ناو لاله‌زاردا "گرووپی چه‌کدار ڕاهێنانیان پێکراوه له‌سه‌ر چۆنێتی تیرۆرکردن و کوشتن له‌سه‌ر ماتۆڕسکیله‌وه، له ڕێگه‌ی ده‌مانچه‌ی بێده‌نگه‌وه، له ماوه‌ی مانگی ڕابردوودا چوار جار هه‌وڵی تیرۆرکردنی بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆکی یه‌کێتی و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆک وه‌زیران دراوه".
ئەو سەرچاوە باڵایە ئەوەشی وتبوو: "له ڕووداوه‌که‌ی لاله‌زار ۱۲ کەس گیانیان لەدەست داوە کە سێ کەسیان لە هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی بوون، هاوکات ۱۶۲ که‌سیش ده‌ستگیرکراون".
ئەوە لەکاتێکدایە له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی هەینی ڕابردوو، هێزێکی ئه‌منی له هۆتێل لاله‌زار نزیکبوونه‌وه بۆ جێبه‌جێ کردنی فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل، که له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه ده‌رچبوو، دوای چوار کاتژمێر لە شەڕ لاهوور شێخ جەنگی و برایێکی و ژمارەیێک لەو کەسانەی کە لەناو هۆتێلەکەبوون دەستگیرکران.
Your Comment