بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەکتەبى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستان داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، وڵاتانی جیهان و لایەنە سیاسییەکان دەکات بەرامبەر "دەستدرێژییەکان"ـی ئێران بووەستنەوە و چیدیکە هاونیشتمانییان نەکرێنە ئامانجی مووشەک و درۆنەکان.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری لەبارەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر ڕایگەیاند: "سەرکردایەتی سیاسیی و مەزهەبی عێراق و وڵاتانی دراوسێ ئاگاداردەکەینەوە، با بەوە تێنەکەون کە هەندێ کەس لەناوخۆی هەرێمەوە دەستیان لەگەڵدا تێکەڵ بکەن، ئەو کەمینەیە هەرگیز نوێنەرایەتی میللەتی کورد و ئیرادەکەی ناکەن".
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی پێشووی دەزگای زانیاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت "ئومێد دەكەم لەژێرناوی جیاكردنەوەی بوودجە یان پشكی پارێزگادا، چیتر بەرژەوەندییە باڵاكانی نەتەوەكەمان نەكرێنە قوربانیی بەرژەوەندی تەسكی حزبی".