شاندێکی باڵای ئەمریکی لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆ بوونەوە

جین شاهین، سیناتۆری ئەمریکیی دیموکرات لە ویلایەتی نیو هامشێر، کە هاوکات ئەندامی پلە باڵای لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیرانە، سەرۆکایەتیی شاندێکی بۆ سووریا کرد و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سووریا کۆ بووەوە.

کوردپرێس: بەگوێرەی ماڵپەڕی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا، ڕۆژی دووشەممە ۲۵-۰۸-۲۰۲۵ جین شاهین لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ شەرع، باسی لەو پێشکەوتنە کرد کە لە دۆخی ئەمنیدا بەدەستهاتووە و باسی لە خاڵە لەپێشینەکانی دیکەی ئەمریکا لەناو سووریادا کرد.

سیناتۆرەکە گرنگیی پاراستنی مافی سووریاییەکانی سەر بە هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان و لەخۆگرتن لە پێکهاتەکانی حوکمڕانیی سووریای گەیاند، هەروەها باسی لە پڕۆژەیاسای دوو حیزبیی ئەمریکا کرد کە سزاکانی سەردەمی ئەسەد لەسەر سووریا هەڵدەگرێت.

لەلایەکی دیکە، جین شاهین کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ هیند کەبەوات، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کرد لەسەر بەهێزکردنی کۆمەڵگەی مەدەنی، لێپرسینەوە لە تاوانەکانی جەنگ، ئاشتی و ئاشتەوایی، گەشەسەندنی ئابووری و ئاوەدانکردنەوەی دوای شەڕ.

شاندێکی باڵای ئەمریکی لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆ بوونەوە

جۆ ویڵسن، ئەندامی کۆنگرێسی کۆماری لە ویلایەتی کارۆلاینای باشووری و تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریاش ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.

شاهین یەکەم ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیرانە کە لە دوای رووخانی رژێمی ئەسەدەوە سەردانی سووریا دەکات و رووبەڕوو لەگەڵ شەرع و نوێنەرانی حکومەتی کاتیدا کۆدەبێتەوە.

News ID 225980

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha