تۆمار کردنی سکاڵا لەسەر براکەی هەرکی گردبوونەوەی چەکداری لێکەوتەوە

جارێکی دیکە خورشید هەرکی و هەرکییەکان بە چەکی قورس و سووکەوە لە گوندی گردەڕەش کەوتنەوە حاڵەتی ئامادەباشی.

کوردپرێس: ماڵپەڕی ئێن ئاڕ تی بڵاوی کردەوە لەسەر داوای خورشید هەرکی، سەدان کەس لە هەرکییەکان بە چەکی قورس و سووکەوە لە گوندی گردەڕەش کۆبوونەتەوە و کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

بە گوێرەی ڤیدیۆکان، بەشێکی هەرکییەکان بە چەکی نیشانەشکێن و قورسەوە سەربانی ماڵەکانیان گرتووە و لەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشیدان.

بەپێی زانیارییەکانی ئین ئاڕ تی، پارتی بەنیازبووە جارێکی دیکە فشار بخاتە سەر هەرکییەکان، بۆیە خورشید هەرکی داوای لە هەرکییەکان کردووە جارێکی دیکە چەک هەڵبگرنەوە و لەوپەڕی ئامادەباشیدا بن بۆ هەر حاڵەتێک.

هەروەها پۆلتیک پرێس لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر ئەم ڕووداوە بڵاوی کردەوە کە هۆکاری سەرەکیی ئەم گرژییە، سکاڵا تۆمار کردنی عەشیرەتی گۆران بووە لەسەر حەیدەر هەرکی، برای خورشید هەرکی.

News ID 225943

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha