بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕه‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتیمانی له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه: "مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌یان بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان دیاری کردووه، پشتیوان و به‌شدار ده‌بین له‌گه‌ڵیان، به هه‌موو توانایه‌کمان به‌رگری له داواکاریه‌کانیان ده‌که‌ین، ئه‌م خۆپیشاندانه‌ش، له پێناو مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی کوردستانه".
ڕه‌وتی هه‌ڵوێست ڕاشیگه‌یاندووه: "ده‌بێت ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ی کراوه بۆ دۆسیه‌ی نه‌وت و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داهاتی نانه‌وتی به‌مه‌به‌ستی دابین کردنی مووچه جێبه‌جێ بکرێت، خه‌ڵکی کوردستان له دۆخێکی خراپی ژیانکردندایه و نابێت بکرێته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند ده‌سه‌ڵاتدار و کۆمپانیایێک".
Your Comment