کوردپرێس دەقی پەیامەکانی نێچیرڤان و مەسعوود بارزانی بڵاو دەکاتەوە:
دەقی پەیامەکەی مەسعوود بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی ۷۹مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم کادیر و ئەندام و جەماوەر و لایەنگرانی پارتی دەکەم. پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و هەموو چینوتوێژ و پێکهاتەکانی کوردستان دەکەم و هیوای ئاسوودەیی و سەربەرزییان بۆ دەخوازم.
دامەزراندنی پارتی لە شازدەی ئابی ۱۹۴۶ـدا پێویستییەکی مێژوویی بوو بۆ بەردەوامی و درێژەپێدانی خەباتی گەلی کوردستان لە بەرامبەر پیلانی نەیار و داگیرکارانی کوردستان کە بە هەموو هێز و توانایەکیانەوە هەوڵی شکاندنی ئیرادە و بێدەنگکردنی خەباتی گەلی کوردستانیان دەدا. پارتی هەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە هەتا ئێستا ئامرازێک بووە بۆ بەرگریکردن لە ماف و پێناسە و بوونی گەلی کوردستان و لە هەمانکاتیشدا ئامراز بووە بۆ بەدیهاتنی ئامانجە دیموکراتی و نیشتیمانی و نەتەوەییەکانی گەلی کوردستان.
لە یادی شازدەی ئاب و دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستاندا جەخت لەوە دەکەینەوە پارتی لە هەموو قۆناغەکاندا هەڵگری پەیامی ئاشتی و قووڵترکردنی فرەلایەنی و برایەتی و پێکەوەژیان بووە و لەوەدا ڕۆڵی پێشەنگانەی خۆی لە وێستگە گرنگ و یەکلاییکەرەوەکانی مێژووی سیاسیی کوردستان و عێراق بە باشی گێڕاوە.
هەروەها پەیامم بۆ جەماوەر و لایەنگر و ئەندامانی پارتی ئەوەیە کە پارتی حزبی دۆز و بەها باڵاکانی گەلی کوردستانە و، پارتی حزبی ڕێبازی بارزانی و جێگەی ئومێدی خەڵکی کوردستانە. بۆیە پێویستە هەموو پارتییەکان لە ئاست گەورەیی مێژووی حزبەکەیان و خوێنی شەهیدان بن و دەبێ ئەرکی خۆیان بە باشترین شێوە ئەنجام بدەن کە خزمەتکردن و ئاوەدانی و سەقامگیریی کوردستانە. داوا لە هەموو پارتییەکان دەکەم ئیرادە و هیوایان بەهێز بێ چونکە، پارتی بەهێز بێت کوردستان بەهێزە.
دەقی پەیامی پیرۆزبایی نێچیرڤان بارزانی لە یادی ۷۹ ساڵەی دامەزراندنی پارتی:
له یادى (۷۹) ساڵه‌ى دامه‌زراندنى پارتیمان، پارتى دیموکراتى کوردستاندا، به شکۆدارییه‌وه بارزانیى نه‌مر، دامه‌زرێنه‌رى پارتى و ڕێبه‌رى ڕۆحیى گه‌لى کوردستان و ته‌واوى ئه‌و قاره‌مان و شۆڕشگێڕ و پێشمه‌رگه نه‌به‌ردانه به‌بیر ده‌هێنینه‌وه که دڵسۆزانه له‌پێناو ئازادیى کوردستاندا، گیانیان به‌خشى. سه‌رى ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گیانى پاکیاندا داده‌نوێنین و سڵاو له خێزان و که‌سوکاریان ده‌که‌ین.
ئه‌م یاده پیرۆزه له خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و ته‌واوى گه‌لى کوردستان و له جه‌نابى سه‌رۆک مه‌سعوود بارزانى و سه‌رکردایه‌تى و ئۆرگانه‌کان و ئه‌ندامان و لایه‌نگران و جه‌ماوه‌ر و دۆستانى پارتى پیرۆز ده‌که‌م. به ئومێد و بڕواوه به‌ڵێنى به‌رده‌وامیى کار و کۆشش له‌پێناو ئامانجه باڵاکانى پارتى و هێنانه‌دیى مافه‌کانى گه‌لى کوردستاندا، دووپات ده‌که‌ینه‌وه.
پارتى به‌ر له (۷۹) ساڵ له دۆخێکى ئاڵۆز و دژوارى ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا وه‌ک پێویستییه‌کى ژیانى و له‌پێش دامه‌زرا، تاکوو سه‌رفرازانه ڕێبه‌رى و سه‌رکردایه‌تیى گه‌لى کوردستان به‌ره‌و ئازادى بکات. ئێستاش به‌پێى مێژوو و ئاماده‌یى و ڕۆڵ و پێگه‌ى له‌سه‌ر گۆڕه‌پانى کوردستانى، گه‌وره‌ترین به‌رپرسیاریه‌تى بۆ گه‌یاندنى گه‌لى کوردستان به که‌نارى ئارامى، ده‌که‌وێته سه‌رشانى پارتى.
به‌رپرسیاریه‌تیى مێژوویى و نیشتمانیى پارتى وا ده‌کات که پێشه‌نگى پته‌وکردنى یه‌کڕیزى و ته‌بایى و پێکه‌وه‌یى و کۆکردنه‌وه‌ى لایه‌نه سیاسییه‌کان و پێکهاته‌کانى کوردستان و ده‌ستپێشخه‌ر بێت بۆ تێپه‌ڕاندنى کێشه و ناکۆکییه‌کان، بۆ ئه‌وه‌ى ڕێبه‌ریى کوردستان بکات له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسى و ئاڵنگارییه‌کان و گۆڕینیان به ده‌رفه‌ت و خزمه‌ت بۆ ئێستا و داهاتووى گه‌ل و وڵات. له‌مپێناوه‌شدا، پارتى وه‌ک هه‌میشه هه‌موو قوربانییه‌ک ده‌دات.
وه‌ک چۆن له هه‌موو کێشه و ئاڵۆزى و هه‌وراز و نشێوه‌کانى مێژوودا، پارتى سه‌رکه‌وتوو و سه‌رفراز مایه‌وه، هه‌رواش به دانایى و ئیراده‌ى به‌هێزه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئومێد و خه‌ونه‌کانى گه‌لى کوردستان به‌دى ده‌هێنێت. بۆ ئه‌مه ده‌بێ به‌رده‌وام خۆمان له‌گه‌ڵ پێشهات و پێشکه‌وتنه‌کان و گیانى سه‌رده‌م و پێداویستییه‌کانیدا نوێ بکه‌ینه‌وه و پارتى وه‌ک هه‌میشه، ئومێد، گارانتى، گیان و داینه‌مۆى به‌ره‌وپێشچوونى گه‌لى کوردستان بێت.
Your Comment