بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ی تەمموزی ٢٠٢٥، کوردەوان جەمال، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەم کابینەیەیی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ماوەبەسەرچوو و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەتی ماوەبەسەرچوو دەکەن، چوونکە ماوەی یاساییان تەواو بووە".
ناوبراو وتیشی، پێویستە کابینەیێکی ڕزگاری نیشتیمانی تەکنۆکرات لە دەرەوەی حزبەکان پێکبهێنرێت و لەگەڵ بەغدا بکەوێتە گفتوگۆی جددی بۆ ناردنی مووچە.
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ دەشڵێت: "زۆر بە توندی ئیدانەی بەکارهێنانی چەک دەکەین لە خۆپیشاندانەکاندا و بە هەموو شێوەیەک لەگەڵ خۆپیشاندەرانین و داوا لە هاوڵاتیان دەکەین راپەڕینی سەرتاسەری ئەنجام بدەن لە دژی ئەو دوو بنەماڵە حکومڕانە".
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد: حکوومەتە نوێیەکە بەپێی پلانێکی تۆکمە و بە هەماهەنگی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کاردەکات بۆ ئەنجامدانی پێشتوەختەی پەرلەمانی کوردستان.
Your Comment