بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بارەگای بارزانی بڵاوی کردووەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ۱۴ـی تەممووزی ۲۰۲۵، مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هۆتێل ڕۆتانای شاری هەولێر بەشداری لە ڕێوڕەسمی یادی ڕۆژی نیشتمانی فەرەنسا کرد.
بارەگای بارزانی ئاماژەشی داوە، لە ڕێوڕەسمەکەدا، کە لە لایەن کونسوڵخانەی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر ئامادە کرابوو، بە ئامادەبوونی ژمارەیێکی بەرچاو لە میوانی ناوخۆیی و بیانی بەڕێوە چوو، بارزانی پیرۆزبایی ڕۆژی نیشتمانی فەرەنسای لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر کرد.
Your Comment