بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌باس محه‌مه‌د وته‌بێژی کۆنگره‌ی پێنجه‌می کۆمه‌ڵی دادگه‌ری له لێدوانێکدا ڕایگه‌یاند: بڕیاردراوه ڕۆژانی ۱۹ و ۲۰ی (تهمموز/۷) له‌شاری هه‌ولێر کۆنگره‌ی پێنجه‌می کۆمه‌ڵی دادگه‌ری ئه‌نجام بدرێت.
وته‌بێژی کۆنگره‌ی پێنجه‌می کۆمه‌ڵی دادگه‌ری وتیشی: "ماوه‌ی سێ مانگه ئاماده‌کاریه‌کانمان بۆ ئه‌نجامدانی کۆنگره ده‌ستپێکردوه، په‌یڕه‌وی ناوخۆی حزبه‌که هه‌موارده‌کرێته‌وه، سه‌رۆک و سه‌رکردایه‌تی نوێ هه‌ڵده‌بژێردرێن، به‌پێی په‌یڕه‌وی نوێ که له‌کۆنگره په‌سه‌ند ده‌کرێت، ژماره‌ی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی له ۳۵ که‌سه‌وه بۆ ۲۹ که‌س که‌مده‌کرێنه‌وه".
عه‌باس محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌کۆنگره‌که‌دا نزیکه‌ی ۹۰۰ ئه‌ندام و نوێنه‌ری کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ئاماده ده‌بن.
بڕیاربوو ۲۲ و ۲۳ی (حوزه‌یران/۶)ی ۲۰۲۵ کۆمەڵی دادگەریی کوردستان کۆنگرەی پێنجەم ببەستێت، به‌ڵام رۆژی ۱۹ی هه‌مان مانگ، عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئێستای ناوچەکە و ئەو بارگرژییەی لە ئارادایە و پێشبینیی بەردەوامی و فراوانتربوونی لێ دەکرێت، لەسەر داوا و پێشنیازی خەڵکێکی زۆرمان لە هەموو ئاستەکاندا و دوای قسەکردن لەگەڵ کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکاندا، بڕیاری دواخستنی کۆنگرەمان دا بۆ کاتێکی گونجاو و ئارام".
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ئایاری ساڵی ۲۰۰۱ دامەزراوە و لەلایەن عەلی باپیرەوە سەرۆکایەتی دەکرێت و تاوەکو ئێستا چوار کۆنگرەی بەستوە.
Your Comment