عەلى باپیر بە سەرۆكى كۆمەڵی دادگەری كوردستان هەڵبژێدرایەوە

ئەمڕۆ لە یەکەم ڕۆژی كۆنگرەی پێنجەمی كۆمەڵی دادگەری كوردستان عەلی باپیر بە سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری هەڵبژێردرایەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە شاری هەولێر دەستی بە کارەکانی کرد و بڕیارە دوو رۆژ بخایێنێت، بەگوێرەی زانیارییەکانی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، جارێکی دیکە عەلی باپیر بە سەرۆکی حیزبەکە هەڵبژێردراوەتەوە.

شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆكی كۆمەڵ لە كۆنگرەی پێنجدا بەمشێوە بوو کە عەلى باپیر وەک كاندیدی سەرۆک لەﻻیەن ئەندامانى كۆنگرەوە پێشنیاز كرا و  دواتر لەﻻیەن زۆرینەى ڕەهاى ئەندامانى كۆنگرەوە دەنگی پێدرایەوە و وەک سەرۆک هەڵبژێدرایەوە. 
عەلی باپیر لە ساڵی ۲۰۰۱ ەوە تا ساڵی ۲۰۲۱ بۆ ماوەی ۲۰ ساڵ ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی بوو، دوای گۆڕینی ناوی كۆمەڵ و پۆستی ئەمیر، بوو بە سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری، ئەمڕۆش لە كۆنگرەی پێنجەمی كۆمەڵی دادگەری كوردستان بۆ دووەم جار بە سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری هەڵبژێردرایەوە.

News ID 225776

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha