بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەقی پەیامەکەی شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە پشكی پارتی، بەمشێوەیە:
ئیتر بەس نییە؟
لەماوەی ڕابردوو هەموو سنوورەکانیان بەزاند، دەستیان برد بۆ قووتی خەڵک و بڕیاری برسی کردن و مردنی خەڵکی کوردستانیان دا، ئەم تاوانە لە مێژووی دروست بوونی عێراق تا ئێستا یەکەمجارە ئەنجام دەدرێت، ئەوان مووچەیان نەبڕی بۆ ئەوەی جارێکی تر بیدەنەوە نەوتیان نەگرتەوە بۆ ئەوەی جارێکی تر بەری بدەنەوە، لە هەمووی خراپتر کات کوشتن و درێژەدان بەم سیاسەتە لەژێر بیانووی جۆراوجۆر جارێک دادگای ئیتحادی و جارێک دروست کردنی لیژنە، ئامانجیان بۆ ئەوە خەڵک زیاتر برسی بکەن.
ئیتر کاتی ئەوە هاتووە سنوورێک بۆ ئەم بێڕێزی و لەیاسا لادانە دابنرێت، دڵنیام حکوومەتی خۆمان خەمێک لەو بابەتە دەخوات و ناهێڵێت لەوە زیاتر خەڵکی ئێمە برسی بکرێت، خەڵکی کوردستانیش لە ئێمە دەخوازن چیتر بڕوا بەبەڵێن قسە لوسەکانیان نەکەین و هەڵوێستێک ڕابگەیەنین لەبەرامبەر ئەو تاوانەی بەرامبەر خەڵکی کوردستان و هەرێمەکەمان ئەنجامی دەدەن، ئەوەش هەنگاوە دروستەکەیە.
Your Comment