بەپێی هەواڵی کوردپرێس دەقی ڕاگەیێندراوەکەی گرووپی ئاشتی کۆمەڵگەی دیموکراتیک بەمشێوەیە:
بۆ ڕای گشتی و گه‌له‌كه‌مان
به‌ناوی گرووپی "ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیک"یه‌وه كه بۆ برەودان به پرۆسه‌ی گۆڕان و وه‌رچه‌رخانی دیموكراتیکی پێكهێندراوه؛ سڵاو و ڕێزی خۆمان پێشكه‌شی ئاماده‌بووان و هه‌موو شاهیدانی ئه‌م چالاكییه دیموكراتییه مێژووییه‌مان ده‌كه‌ین.
ئێمه‌ی ژنان و پیاوانی شه‌ڕڤانانی ئازادی كه له مێژوویی جیاجیادا به ئامانجی شه‌ڕكردن له دژی هێرشه‌كانی نكۆڵی كردن و قڕكردنی كورد به‌شداریمان له ڕیزه‌كانی پەکەکەدا كردووه، چه‌كمان هه‌ڵگرتووه و له هه‌رێم و شوێنی جیاجیا تێكۆشانمان بەڕێوەبردووە، ئه‌مڕۆ وه‌ک وه‌ڵامێک بۆ بانگه‌وازییه‌كه‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عەبدوڵڵا ئۆجالان كه له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ڕێکەوتی ١٩ـی حوزه‌یرانی ٢٠٢٥ییدا بڵاوی كردبووه‌وه؛ هاتووین بۆ ئێره. هاتنه‌كه‌مان له‌سه‌ر بنه‌مای بانگه‌وازی ٢٧ـی شوباتی ٢٠٢٥ بۆ "ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیک"ـی ڕێبەر عه‌بدوڵڵا ئۆجالان و بڕیاره‌كانی ١٢هه‌مین كۆنگره‌ی پەکەکەیە كه له ڕۆژانی ٥-٧ـی ئایاردا ئه‌نجامی دا. وه‌ک نیازپاكی و هه‌نگاوی بڕیارداری له پێناوی به‌كرداریی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی (ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی) و له ئێستاشه‌وه به ئامانجی به‌رده‌وامیدان به تێكۆشانی ئازادی و دیموكراسی و سۆسیالیزمیمان به ڕێبازی سیاسه‌تی دیموكراتی و یاسایی و هاوكات له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ركردنی یاساكانی ئێنتیگراسیۆنی دیموكراتی؛ له حزوری ئێوه‌دا به ئیراده‌ی ئازادی خۆمان، چه‌كه‌كه‌مان له‌ناو ده‌به‌ین.
هیوادارین ئه‌م هه‌نگاوه‌مان ببێت به مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ گه‌له‌كه‌مان به تایبه‌تی بۆ ژنان و گه‌نجان و بۆ گه‌لانی توركیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی و ئاشتی و ئازادی له‌گه‌ڵ خۆی بهێنێت.
پڕ به‌دڵ هاوڕاین له‌گه‌ڵ بانگه‌وازییه‌كه‌ی ڕێبەر عه‌بدوڵڵا ئۆجالان كه ده‌ڵێت: "بڕوام به هێزی سیاسه‌ت و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، نه‌ک چه‌ک. بانگه‌وازی له ئێوه‌ش ده‌كه‌م ئه‌م پره‌نسیپه پەیڕەو بكه‌ن" و مایه‌ی شانازی و سه‌ربه‌رزییه‌كی گه‌وره‌یه كه هه‌ڵده‌ستین به جێبه‌جێ كردنی بنه‌ماكانی ئه‌م پره‌نسیپه مێژووییه.
ده‌زانین كه تا ئێستا هیچ شتێک به ئاسانی و بێ قوربانی و به‌بێ تێكۆشان به‌دینه‌هاتووه، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌موو شتێک ڕۆژانه به قوربانی گه‌وره و به تێكۆشانی بێ وێنه به‌ده‌ستخراوه. هه‌ڵبه‌ت له ئێستا به‌دوایشه‌وه هه‌ر به تێكۆشانی سه‌خت و دژوار به‌رده‌وام ده‌بێت. زۆر باش لەم ڕاستییه تێگەیشتووین و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره و ده‌ستكه‌وتی دیموكراتییانه له‌ناخی دڵمانه‌وه بڕوامان به فیكر و پارادایمی ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالانە و متمانه‌مان به خۆمانە و هاوکات وه‌كوو كۆمه‌ڵه‌ی هاوڕێیانیش متمانه‌مان به‌هێزی هه‌ره‌وه‌زیمان هه‌یه.
له ژینگه‌یێكی وه‌هادا كه گوشار و تاڵانكاری فاشیستی پەرەی سه‌ندووه، ناوچه‌كه‌مان؛ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین بووه به گۆمی خوێن و گه‌له‌كه‌مان له هه‌موو كاتێک زیاتر پێویستی به ژیانی ئاشته‌وایی، ئازادی و یه‌كسانی و دیموكراتییه، گرنگی و ڕاست و پێویستی هه‌نووكه‌یی ئه‌م هه‌نگاوه مێژووییه‌مان ده‌بینین و هه‌ستی پێده‌كه‌ین.
به‌و هیوایه‌ین كه هه‌موو لایێک لە؛ ژنان، گه‌نجان، كرێكار و ڕه‌نجده‌ران، هێزه سۆسیالیستی و دیموكراته‌كان، واتا سه‌رجه‌م گه‌لان و مرۆڤایه‌تی؛ دەرک بە بەها و بایه‌خی ئه‌م هه‌نگاوه ئاشتی و دیموكراتیانه‌یه‌مان بكه‌ن، تێیبگه‌ن و ڕێزی بگرن.
هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه بانگ له سه‌رجه‌م هێزه هەرێمی و جیهانییه‌كان ده‌كه‌ین كه به‌رپرسن له هه‌موو ئێش و ئازاره‌كانی گه‌له‌كه‌مان، ڕێز له مافه ڕه‌وا و نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراتییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان بگرن و پشتیوانی له پرۆسه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ری دیموكراتییانه بكه‌ن.
بانگه‌وازی له گه‌لان بەگشتی، وە به‌تایبه‌تی ژنان و گه‌نجان، كرێكار و ڕه‌نجده‌ران، هێزه دیموكرات و سۆسیالیستییه‌كان، ڕۆشنبیر، نوسه‌ر، ئه‌كادیمیست، مافناس، هونه‌رمه‌ند و سیاسه‌تمه‌داران ده‌كه‌ین به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست و درووست له‌م هه‌نگاوه مێژووییه‌مان تێبگه‌ن و له‌پاڵ ئێمه و گه‌له‌كه‌ماندا بن. هه‌روه‌ها داواده‌كه‌ین بۆ ئازادی جه‌سته‌یی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و چاره‌سه‌ری سیاسی و دیموكراتییانه‌ی پرسی كورد چالاكانه‌تر تێبكۆشن و له ئاستی جیهانیدا تێكۆشانی دیموكراتییانه، سۆسیال ئینته‌رناسیۆنالی و پشتگیری و پشتیوانی بكه‌ین.
بانگه‌وازیش له گه‌له‌كه‌مان و سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كانی ده‌كه‌ین، به‌شێوه‌یێكی ڕاست تێبگه‌ن له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م قۆناخه مێژووییه‌ی ئێستا و ئه‌م پرۆسه‌ی 'ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیک'یەیی کە ڕێبه‌ر ئاپۆ ده‌ستی پێكردووه، ئه‌ركه‌كانیان له هه‌موو بواره‌كانی په‌روه‌رده‌یی، ڕێكخستنی و چالاكییدا به‌سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێ بكه‌ن و پەرە به ژیانی دیموكراتییانه بده‌ن.
ستەم و داگیركاری كۆتایی دێت و ئازادی و هاوخه‌باتی سه‌رده‌كه‌وێت.
پرۆسه‌ی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیکی مسۆگه‌ر سه‌رده‌كه‌وێت.
۱۱ی ته‌ممووزی ۲۰۲۵
گرووپی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی.
ئەو گرووپەی پەکەکە کە چەکەکانیان دانا ڕاگەیێندراوێکیان بڵاو کردەوە و دەڵێن: ستەم و داگیركاری كۆتایی دێت و ئازادی و هاوخه‌باتی سه‌رده‌كه‌وێت. دەشڵێن: پرۆسه‌ی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیکی مسۆگه‌ر سه‌رده‌كه‌وێت.
News ID 225725
Your Comment