بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خورشید هه‌ركی له كۆنگره‌یێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له شاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: ئه‌و ڕووداوه‌ی كه ڕوویدا كاره‌ساتێكی گه‌وره بوو، له‌به‌رئه‌وه هانامان بۆ سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی برد، كه كاره‌ساته‌كه له‌وه زیاتر گه‌وره نه‌بێت، سوپاس بۆ خوا به‌زووترین كات هاته‌سه‌رخه‌ت و ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ربوو، زۆر هه‌وڵیشماندا نه‌گاته ئه‌و ئاسته به‌ڵام گه‌یشته مریشكه ره‌شه.
ناوبراو وتیشی: "ئێستا كێشه‌كه كۆتاییهات و ئێمه هاوڵاتی ئه‌م وڵاته و پێشمه‌رگه‌ی ئه‌م حكوومه‌ته و جه‌نابی سه‌رۆک بارزانین، دوێنێ به‌رگریمان له‌و خاكه كرد له‌به‌رامبه‌ر داعش، ئه‌وه‌ی ئێستاش ڕوویدا له‌ناكاو بوو، رۆڵی سه‌رۆكی هه‌رێمیش ڕۆڵێكی كاریگه‌ر بوو، داوای لێبووردن له سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر ماندوو و عاجزمان كردبێت".
هەرکی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "گره‌نتی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌ته، گره‌نتیه‌كه‌ش بۆ كێشه‌كه ئه‌وه‌یه لیژنه پێكهێندراوه و ئه‌و كێشه‌یه‌ی كه ڕووداوه‌كه له‌سه‌ری ڕوویداوه چاره‌سه‌ركراوه، لێكتێنه‌گه‌یشتن ڕوویداوه و ئه‌وه‌ی ڕوویدا دووباره نه‌بێته‌وه".
سه‌باره‌ت به‌قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌شه‌ڕه‌كه‌ی دوێنێ گیانیان له‌ده‌ستدا، خورشید هه‌ركی ئاشكرایكرد: "پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هه‌ركاتێک چه‌كی هه‌ڵگرت و بریاری پێشمه‌رگایه‌تیدا ناوه‌كه‌ی به‌خۆیه‌وه‌یه‌تی و له‌هه‌ركات و ساتێک مه‌رگی له‌پێشه و ئه‌وانه‌شی گیانیان له‌ده‌ستداوه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موویان وه‌كوو شه‌هیدی ئه‌م وڵاته هه‌ژمارده‌كات، له‌روی عه‌شایه‌ریه‌وه ئێمه به‌هانای یه‌كتر ده‌چین بیر له‌وه ناكه‌ینه‌وه شه‌هید ده‌بین یان نا، برای ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا هه‌رئه‌وكات سه‌ردانیكردم و وتی وای داده‌نێین له‌پێناو خاک و نیشتمان براكه‌م شه‌هیدبووه".
له‌باره‌ی فه‌رمانی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی پارتی بۆ كۆتاییهێنان به‌شه‌ڕه‌كه، خورشید هه‌ركی ڕایگه‌یاند: "سه‌رۆک بارزانی ئه‌مر ده‌كات و من له‌سه‌ر ئه‌مری سه‌رۆک بارزانی كۆتاییم به‌كێشه‌كه هێنا، من پێشمه‌رگه و خزمه‌تكاری سه‌رۆكم و مردنم له‌پێناو سه‌رۆک بارزانیه".
Your Comment