داوای نێچیرڤان بارزانی بۆ خۆڕادەست کردنی خورشید هەرکی ڕەت کرایەوە

خورشید هه‌رکی سه‌رۆک عه‌شیره‌تی هه‌رکی، داواکاری نوێنه‌ری نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی بۆ خۆڕاده‌ستکردن ڕه‌ت کرده‌وه.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیاکانی هەرێمی کوردستان بڵاویان کردەوە نوێنه‌ری نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی گوندی گرده‌ڕه‌شه‌ی کرد و چاویکه‌وت به‌ خورشید هه‌رکی و ژماره‌یێک له‌ پیاوماقووڵ و ڕیش سپیه‌کانی عه‌شیره‌تی هه‌رکی.

هەر به‌وته‌ی میدیاکان، نوێنه‌ره‌که‌ی نێچیرڤان بارزانی داوای کردووه‌، خورشید هه‌رکی خۆی ڕاده‌ست بکات و فه‌رمانیش به‌سه‌رجه‌م هێزه‌ چه‌کداره‌کانی عه‌شیره‌تی هه‌رکی بکات ، چه‌که‌کانیان دابنێن که‌ له‌دوێنێوه‌ هێزه‌کانی ڕووبه‌ڕووی هێزه‌ ئه‌منیه‌کانی هه‌ولێر بوونه‌ته‌وه و ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له‌ خوێنی کوژراو و برینداره‌کان هه‌یه‌ خۆیان ڕاده‌ست بکه‌ن.

له‌به‌رامبه‌ریشدا پیاوماقووڵ و ڕیش سپیه‌کانی عه‌شیره‌تی هه‌رکی، ڕه‌تیان کردۆته‌وه‌، خورشید هه‌رکی و هیچ ئه‌ندامێکی عه‌شیره‌ته‌که‌یان ڕاده‌ست بکه‌ن و داواشیان کردووه‌، بۆئه‌وه‌ی شه‌ڕه‌که‌ زیاتر په‌ره‌ نه‌سێنێت و شه‌ڕ ڕابگرن، سه‌رجه‌م هێزه‌ ئه‌منیه‌کان که‌ له‌دوێنێوه‌ گه‌مارۆیان خستۆته‌ سه‌ر گونده‌که‌یان بکشێنه‌وه‌.

هەروەها ئەوەش هاتووە: خورشید هه‌رکی داوای له‌ نوێنه‌ره‌که‌ی نێچیرڤان بارزانی کردوه‌، کێشه‌ی زه‌وی و زاره‌کانیان بۆ چاره‌سه‌ر بکرێـت و مافه‌کانیان بگه‌ڕێندرێته‌وه‌.

News ID 225717

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha