لە خەبات گرژییەکان پەرەی سەند و هەرکییەکان هۆشداری دەدەنە حکوومەت

بەمدواییە لەسەر زەوی و زار کێشە کەوتوەتە نێوان خورشید هەرکی، کە کەسایەتیێکی ناسراوی عەشیرەتی هەرکییە لەگەڵ عەشیرەتی گۆران، بەرپرسانی ئاسایشی پارتی دەستوەردانیان لە کێشەکە کرد بۆ چارەسەری کێشەکە بەڵام گرژییەکان قووڵتر بوونەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵاتیەکان بڵاوکراوتەوە لە هەولێرەوە هێزێکی زۆری ئەمنیی چووەتە قەزای خەبات بۆ دەستگیرکردنی "خورشید هەرکی" کە فەرماندەیێکی سەربازی و کەسایەتیێکی ناسراوی عەشیرەتی هەرکیە و پاسەوانەکانی ئەویش ڕووبەڕووی هێزەکە بوونەوە و تەقەیان کردوە و بەهۆیەوە گرژی دروست بووە.

لە گرتە ڤیدیۆیێکیشدا خوشید هەری خۆی دەرەکەوێت و بەچەکەوە ڕووبەڕووی هێزە ئەمنیەکانی پارتی وەستاوەتەوە.

دوای گەیشتنی هێزەکە، پاسەوانەکانی خورشید هەرکی ڕووبەڕووی هێزەکە بوونەتەوە و تەقەیان کردووە و گرژی لە نێوان هەردوولا دروست بووە، لە گرتەڤیدیۆەکانیدا دەردەکەوێت کە خەڵکی مەدەنی بە بەرد ڕووبەڕووی هێزەکە دەبنەوە و زیانیان بە ئۆتۆمبیلە سەربازیەکان گەیاندووە.

دوا بەدوای بەردەوام بوونی گرژییەکان هەیسەم هەرکی، کەسایەتی دیاری هەرکییەکان لە ناوچەی بادینان لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا، داوا لە مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێم دەکات، بەزووترین کات بێتە سەرخەت و ئەو شەڕەی قەزای خەبات ڕابگرێت و دەڵێت: "هەموومان دڵگرانین و داوا دەکەین ئەو بارودۆخە لە دەست دەرنەچێت".

هەیسەم هەرکی، کە لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا ژماریێک چەکدار لە پشتیەوە دەردەکەون دەشڵێت: "هەموو هەرکییەکان یەکن و داوا دەکەین ئەو شەڕە ڕابگرێت، چوونکە گەنجەکانمان دڵگەرمن و ڕەنگە ئەو شەڕە لە ناوچەی بادینانیش پەرەبسەنێت".

لاخۆیەوە جەوهەر ئاغای هەرکیش لە پەیامێدا دەڵێت: "هێرش بۆ سەر هەركییەكان قبووڵ ناکەین و داواش لەسەرجەم هەرکییەکان دەکات بە زووترین کات بێنە نێو شەڕەکەوە". هەروەها ئەو کەسەی كە ئەمڕۆ لەشەڕەکەدا کوژراوە، بەکوڕی خۆی ناوزەندی دەکات.

News ID 225711

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha