بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیاکانی هەرێمی کوردستان بڵاویان کردەوە نوێنه‌ری نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی گوندی گرده‌ڕه‌شه‌ی کرد و چاویکه‌وت به خورشید هه‌رکی و ژماره‌یێک له پیاوماقووڵ و ڕیش سپیه‌کانی عه‌شیره‌تی هه‌رکی.
هەر به‌وته‌ی میدیاکان، نوێنه‌ره‌که‌ی نێچیرڤان بارزانی داوای کردووه، خورشید هه‌رکی خۆی ڕاده‌ست بکات و فه‌رمانیش به‌سه‌رجه‌م هێزه چه‌کداره‌کانی عه‌شیره‌تی هه‌رکی بکات ، چه‌که‌کانیان دابنێن که له‌دوێنێوه هێزه‌کانی ڕووبه‌ڕووی هێزه ئه‌منیه‌کانی هه‌ولێر بوونه‌ته‌وه و ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له خوێنی کوژراو و برینداره‌کان هه‌یه خۆیان ڕاده‌ست بکه‌ن.
له‌به‌رامبه‌ریشدا پیاوماقووڵ و ڕیش سپیه‌کانی عه‌شیره‌تی هه‌رکی، ڕه‌تیان کردۆته‌وه، خورشید هه‌رکی و هیچ ئه‌ندامێکی عه‌شیره‌ته‌که‌یان ڕاده‌ست بکه‌ن و دا‌واشیان کردووه، بۆئه‌وه‌ی شه‌ڕه‌که زیاتر په‌ره نه‌سێنێت و شه‌ڕ ڕابگرن، سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منیه‌کان که له‌دوێنێوه گه‌مارۆیان خستۆته سه‌ر گونده‌که‌یان بکشێنه‌وه.
هەروەها ئەوەش هاتووە: خورشید هه‌رکی داوای له نوێنه‌ره‌که‌ی نێچیرڤان بارزانی کردوه، کێشه‌ی زه‌وی و زاره‌کانیان بۆ چاره‌سه‌ر بکرێـت و مافه‌کانیان بگه‌ڕێندرێته‌وه.
Your Comment