هاوڕێیانی هێژا
سه‌باره‌ت به‌کێشه و ڕێگه‌چاره‌کانی دۆخی به‌رجه‌سته‌ی ئه‌م قۆناخه‌ی ته‌ڤگه‌ری هاوڕێیه‌تی کۆمیناڵیمان پێی گه‌یشتووه به ئه‌رکێکی ئه‌خلاقیانه‌م زانی به نامه‌یه‌کی به‌رفراوانی دوباره‌ییش بێت، وه‌ڵامی ئاشکرا و خولقێنه‌رتان بده‌مه‌وه.
۱- پێداگرم له‌سەر بانگه‌وازییه مێژووییه‌که‌ی ۲۷‌ی شوباتی ۲۰۲۵ بۆ (ئاشتی و کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتی).
۲- به کۆنگره‌ی ۱۲ و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی (پەکەکە) وه‌ڵامێکی تاکۆتا درووستی ئه‌رێنی و به‌رفراوانی ئه‌مه‌تان دایه‌وه، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌تان به وه‌ڵامێکی مێژووییانه له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌م.
۳- ده‌بێت ئه‌م دۆخه‌ی ئێستاکه وه‌کو ئه‌نجامێکی به بایه‌خ و مێژوویی په‌سه‌ند بکرێت. هاوکات ڕه‌نجی ئه‌و هاوڕێیانه‌ی که رۆڵی پرد ده‌گێڕن شایسته‌ی ڕێز و گرنگی پێدانێکی هاوئاسته.
۴- له سه‌ره‌نجامی سه‌رجه‌م گۆڕانکارییه‌کاندا، مانیفێستۆیه‌کی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتیم ئاماده‌کرد که ده‌بێت به‌وه‌رچه‌رخانێکی مێژوویی بژمێردرێت. ئه‌م مانیفێستۆیه بە سەرکەوتویی شوێنی مانیفێستۆی ۵۰ ساڵەی "رێگای شۆڕشی کوردستان" دەگرێتەوە. له‌و بڕوایه‌دام که نه‌ک ته‌نیا بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی مێژوویی کورد، بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی هه‌رێمی و گه‌ردوونیش ناوه‌ڕۆکێکی کۆمه‌ڵگه‌یی مێژوویی هه‌ڵگرتووه. گومانم نییه که ئه‌مه نموونه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتووی نه‌ریتی مانیفێستۆی مێژووییه.
۵- پێویستە به‌ئاشکرا ئه‌وه بڵێم که هه‌موو ئه‌و گۆڕانکارییانه سه‌ره‌نجامی ئه‌و دانیشتنانه‌ن له ئیمراڵی ئه‌نجامم داون. به‌ورییاییه‌کی به‌رزه‌وه کار کراوه بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتنه‌کان له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئیراده‌ی ئازاد بن.
۶- ئه‌م قۆناخه‌ی پێیگه‌یشتووین، هه‌نگاوی نوێ بۆ پراکتیزه‌کردن ده‌سه‌پێنێت. به بایه‌خه‌وه جه‌ختکردنه‌وه، تێگه‌یشتن و پابه‌ندبوون به بنەماکانی ئه‌م قۆناخه و ئه‌م هه‌نگاوه پێویستانه‌ی گرنگییه‌کی مێژووییان هه‌یه، مه‌رجی درێژه پێدانن به‌هه‌نگاوه‌کان. لێرەدا کۆتایی به‌ته‌ڤگه‌ڕی پەکەکە دەهێنین کە وەک کاردانەوەیەک له‌دژی نکۆڵیکردن له هه‌بوونی کورد دەرکەوت و بەئامانجی دامەزراندنی دەوڵەتێکی جیا ستراتیژییەکەی شه‌ڕی رزگاری نه‌ته‌وه‌یی بوو. ئێدی دان بە هەبوونی گەلی کورددا نراو و لەم سۆنگه‌یه‌وه ئامانجە سەرەکییەکە بەدی هاتووە. لەم واتایەدایە کە ماوەکەی بە سەر چووە. ئه‌وه‌ی تر به دووباره‌یه‌کی زۆر و چه‌قبه‌ستن هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێت. له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه درێژه به ره‌خنه و ره‌خنه‌دانی به‌رفراوان ده‌دات.
به‌و پێیه‌ی سیاسه‌ت بۆشایی هه‌ڵناگرێت، ده‌بێت ئه‌و بۆشاییه به به‌رنامه‌ی (ئاشتی و کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتی)، به‌ستراتیژی (سیاسه‌تی دیموکراتی) و وه‌ک ته‌کتیکی سه‌ره‌کیش به‌حقوقی گشتگیرانه پڕ بکرێته‌وه. ئامانجمان قۆناخێکی مێژوویی و چاره‌نووسسازه. له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌که‌دا؛ ئارەزومەندانە دانانی چه‌ک و هه‌نگاوی دامه‌زراندنی کۆمیسیۆنێکی به‌رفراوان که وا بیری لێده‌کرێته‌وه له په‌رله‌مانی تورکیادا به‌یاسایی بکرێت و ده‌ستڕۆیشتوو بێت هه‌نگاوی گرنگن. مه‌رجه هه‌نگاوه‌کان به وریایی و هه‌ستیارییه‌وه و دوور له لۆژیکی نه‌زۆک و ململانێی من و تۆیی، بنرێن. ده‌زانم که هه‌نگاوه‌کانمان مایه‌پووچ نابن. ئه‌و راشکاوییه ده‌بینم و متمانه‌م پێیه‌تی. هاوکات هه‌وڵی چوونه ناو هه‌نگاوی کرداریتر و کلیل ئاسایانه‌ی به‌رجه‌سته له‌ئارادایه.
ئه‌و تێزانه‌ی من دامناون سه‌ره‌کیترینیان ئه‌مانه‌ن؛
۱- هەموو لایەک ئه‌رکه‌کانی سەر شانیان جێبەجێ بکەن، گه‌یشتن به ئامانجی (ئاشتی و کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتی) به گه‌یشتن به‌رێنماییه‌کی ئینته‌گراسیۆنیستی ئه‌رێنی به‌دیدێت. له سه‌ره‌نجامی هه‌موو باسه‌کاندا ده‌رده‌که‌وێت که: پەکەکە ده‌ستبه‌رداری ئامانجی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه بووه، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌ردان له‌و ئامانجه بنچینه‌ییه ده‌ستبه‌رداری ستراتیژییه‌تی بنچینه‌یی شه‌ڕیش بووه، کۆتایی به‌هه‌بوونی خۆی هێناوه. چاوه‌ڕێ ده‌کرێت ئه‌م قۆناخه مێژووییه به‌ره‌و پێشتر ببردرێت.
۲- به‌شێوه‌یه‌ک که ببێته مایه‌ی واتادان به‌په‌رله‌مان و کۆمیسیۆن و گومانه‌کانی ڕای گشتی لاببات و ببێت به‌وه‌ڵامی پێویستییه‌کانی جێبه‌جێکردنی به‌ڵێنه‌که‌مان، ده‌بێت ئه‌وه ئاساییانه لێکبدرێته‌وه که زه‌مینه‌سازکار بن بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ک دانان بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و رای گشتی به‌شێوه‌یه‌کی کراوه بکرێت.
دروستکردنی میکانیزمی چه‌ک دانان پرۆسه‌که به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌بات. ئه‌وەی دەکرێت هه‌نگاوێکی دڵخوازانه‌یه له قۆناخی تێکۆشانی چه‌کدارییه‌وه به‌ره‌و قۆناخی حقوقی و سیاسه‌تی دیموکراتیانه. ئه‌مه نه‌ک به شکست، به‌ڵکو ده‌بێت به‌سه‌رکه‌وتنێکی مێژوویی بزانرێت. ورده‌کاری چه‌ک دانان ده‌ستنیشان ده‌کرێن وبه خێرایی پراکتیزه ده‌کرێن.
۳- ده‌م - پارتی له‌گه‌ڵ پارتییه‌کانی تری ژێر چه‌تری په‌رله‌مان بۆ گه‌یاندنی ئه‌م پرۆسه‌یه به‌سه‌رکه‌وتن
پێکه‌وه ئه‌رکی سه‌رشانیان جێبه‌جێ ده‌که‌ن.
۴- له‌م نێوه‌دا سه‌باره‌ت به‌دۆخی ئازادبوونی من که وه‌کو مه‌رجێکی سه‌ره‌کی له سه‌رجه‌م نوسراو و بڕیاره‌کاندا هاتووه: خۆشتان ده‌زانن که هه‌رگیز ئازادی خۆمم به کێشه‌یه‌کی تاکه که‌سی دانه‌ناوه. له رووی فه‌لسه‌فیشه‌وه ئازادی تاک؛ دوور له کۆمه‌ڵگه نابێت. تاچه‌ند (تاک) ئازاد ببێت (کۆمه‌ڵگه) و تاچه‌ند (کۆمه‌ڵگه) ئازاد ببێت (تاک)یش ئازاد ده‌بێت. مه‌رجه به‌پێی ئه‌م مه‌یله مامه‌ڵه بکرێت.
بڕوام به هێزی سیاسه‌ت و ئاشتی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، نه‌ک چه‌ک. بانگه‌وازی له ئێوه‌ش ده‌که‌م ئه‌م پره‌نسیپه پراکتیزه بکه‌ن. پێشهاته‌کانی ئه‌م رۆژانه‌ی دوایی له هه‌رێمه‌که‌دا، به ئاشکرا گرنگی و پێویستیی ئه‌م هه‌نگاوه مێژووییه‌مان ده‌سه‌لمێنێت. ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێم که سه‌باره‌ت به پرۆسه‌که پڕ به‌دڵ چاوه‌ڕێی هه‌موو جۆره ره‌خنه و پێشنیار و هاوکارییه‌کتانم. ده‌توانم به حه‌ز و جۆشه‌وه جه‌ختی له‌سه‌ر بکه‌مه‌وه و خۆم به گەشبین و ئاماده ده‌زانم که ئه‌م گفتوگۆیانه لەسەر ئاستی ناوچه‌که و جیهانیشدا ئێمه و هێزه‌کانی مۆدێرنیته‌ی دیموکراتی به به‌رنامه‌یه‌کی تیۆری و قۆناخێکی ستراتیژی و ته‌کتیکی ده‌گه‌یه‌نێت و له ئێستاوه له‌ناو هه‌وڵ و ئاماده‌کاری ئه‌مه‌دان.
بانگه‌وازیم بۆ قۆناخی داهاتوومان؛ با له‌سه‌ر بنچینه‌ی بڕیاره‌کانی کۆنگره و ئه‌و بۆچوون و پێشنیارانه‌ی له‌م نوسراوه‌دا باسم کردوون، قورسایی بخه‌ینه سه‌ر هه‌وڵه‌کانمان و پێشکه‌وتن و وه‌رچه‌رخانی سه‌رکه‌وتووانه به‌دی بهێنین.
له‌گه‌ڵ سڵاو و خۆشه‌ویستی هاوڕێیه‌تی هه‌میشه‌ییم
۱۹ـی حوزه‌یرانی ۲۰۲۵
عه‌بدوڵڵا ئۆجالان
Your Comment