گەشتی ئاسمانیی نێوان سلێمانی و تاران دەست پێ دەکاتەوە

گەشتی ئاسمانیی سلێمانی بۆ تاران ئاسایی بووەتەوە و ۱۸ی مانگ یەکەم گەشتی نیوان سلێمانی و ئێران دەست پێ دەکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دانا محەممەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی، بە "کوردستان تیڤی"ی ڕاگەیاندووە: گەشتی ئاسمانیی نێوان سلێمانی و تاران لە ۱۸ی مانگەوە دەست پێ دەکاتەوە.

دانا محەممەد دەشڵێت، بەهۆی شەڕی ۱۲ ڕۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل، گەشتی ئاسمانیی نێوان سلێمانی و ئێران ڕاوەستابوو، بەڵام بڕیار وایە لە ۱۸ی مانگەوە یەکەم گەشتی نێوانمان دەست پێ بکاتەوە.

سەبارەت بە شارەکانی دیکەی ئێران، دانا محەممەد گوتی: تا ئێستا تەنها گەشتی تاران نەبێت، گەشتی ئاسمانی لەگەڵ شارەکانی دیکە ئاسایی نەبووەتەوە.

News ID 225709

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha