بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاندی ئیمراڵی پارتی، یه‌کسانیی و دیموکراسیی گه‌لان (ده‌م پارتی) له پاش ئه‌نجامدانی کۆبوونه‌وه‌یێکی دوو کاتژمێری له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجالان له ئیمراڵی له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاوی کرده‌وه: "ئێمه له به‌ندیخانه‌ی ئیمراڵی کۆبوونه‌وه‌یێکی دوو کاتژمێر و ۳۰ خوله‌کیمان له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان ئه‌نجامدا".
شاندی ئیمرالی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه: "زۆر به باشی تێپه‌ڕی چاوپێکه‌وتنه‌که، دۆخی ته‌ندروستی ئۆجه‌لان زۆر باش بوو، له گفتوگۆکاندا تیشکی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی که پڕۆسه‌که پێی ناوه‌ته قۆناغێکی نوێوه و ده‌بێت هه‌موو لایێک بۆ ئه‌و هه‌نگاوه نوێیانه و به‌گوێره‌ی پێویستی پڕۆسه‌که به‌رپرسیارێتی خۆیان جێبه‌جێ بکه‌ن".
شاندی ئیمرالی ئەوەشی خستەڕوو: " وەک پێشتر شاندەکەمان ئاماژەی پێدابوو، چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا ئەردۆغان ئەنجام دەدەین، ئەمەش زۆر سوودبەخش دەبێت، هەروەها کاتی دیدارەکە دیاری کراوە، هاوکات ئەو کۆمسیۆنەی کە لە پەرلەمانی تورکیا پێک دەهێندرێت، ڕۆڵێکی گەورەی دەبێت لە ئاشتیی و چارەسەریدا، هیوا و باوەڕیمان بە یەکپارچەیی پڕۆسەکە، سوودبەخش دەبێت بۆ پڕۆسەی دیموکراتیزەکردنی تورکیا و بەهێز دەبێت.

شاندەکەی دەم پارتی باسی لەوەش کرد: "ئەمڕۆ لەکاتی چاوپێکەوتنمان لەگەڵ ئۆجەلان، گوێبیستی هەواڵی گیانلەدەستدانی چەند سەرباز بووین، بە گازی میتان لە هەرێمی کوردستان، ئەم هەواڵە سەرەتا ڕێبەر ئاپۆ و دواتر هەموومانی خەمبار کرد، خودا لێیان خۆشبێت و سەبووری کەسوکارەکەیان بداتەوە ".
Your Comment