بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێڵی ئاسمانیی قەتەری دەستپێکردنەوەی تەواوەتیی گەشتەکانی بۆ عێراق، هەرێمی کوردستان، لوبنان، ئوردن و سووریا ڕاگەیاند.
لاوەند مەموندی، سەرۆکی یەکێتیی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان راگەیاند، هێڵی ئاسمانیی قەتەر ئەمڕۆ سێشەممە گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و چوارشەممە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستپێدەکاتەوە.
فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بریتین لە بەغدا، بەسرە، نەجەف، هەولێر، سلێمانی و کەرکووک.
هێڵی ئاسمانیی قەتەری لە راگەیێندراوێکدا روونیکردەوە، لە ئەمڕۆوە گەشتەکانی بۆ پێنج شار لە عێراق دەستپێدەکاتەوە، لە کاتێکدا گەشتەکانی بۆ سووریا لە ۶ی تەممووزی داهاتووەوە دەستپێدەکەنەوە. لە سبەی سێشەممەوە، خشتەی گەشتە ئاساییەکانی بۆ هەریەک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی رەفیق حەریری لە لوبنان و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شاژن عەلیا لە ئوردن دەستپێدەکاتەوە.
Your Comment