بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دانا محه‌مه‌د، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سلێمانی ڕه‌وتی هه‌ڵوێست به ماڵپەڕی خه‌ندان-ی ڕاگه‌یاندووە: هه‌ریه‌که له عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، غالب محه‌مه‌د و ڕێبوار که‌ریم له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ی ڕه‌وتی هه‌ڵوێست ده‌ستگیرکران.
هەروەها هێزه ئه‌منییه‌کان له سلێمانی بڵاوه‌یان پێکراوه و جگه له ده‌ستگیرکردنی عه‌لی حه‌مه‌ساڵح و چه‌ند به‌رپرسێکی دیکه‌ی ڕه‌وتی هه‌ڵوێست ده‌یان که‌سی دیکه‌ی ده‌ستگیرکراون.
ده‌ستگیرکردنی ئه‌و که‌سانه له‌کاتێکدایه که مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی بڕیاربوو خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئه‌منی سلێمانی ڕه‌تکرایه‌وه به‌بیانوی نه‌گونجاوی کاته‌ی.
Your Comment