زانیاریارییەکانی دیمەشق لەبارەی هێرشبەرانی سەر مارئیلیاس، دوورن لەڕاستی

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات بانگەشەكانی وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ لە حکوومەتی سووریا ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت زانیاریارییەکانیان لەبارەی هێرشبەرانی سەر کەنیسەی مار ئیلیاس، هیچ بنەمایێكی ڕاستی نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ لە حکوومەتی سووریا بانگەشەی ئەوەی كرد، ئەو دوو خۆکوژە تیرۆریستییەی هێرشیان کردە سەر کەنیسەی "مار ئلیاس" لە گەڕەکی "دوەیلەعە"، لە کەمپی "هۆل" لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا هاتوون و سووری نەبوون.

لە وەڵامدا ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریا دیموکرات ڕایدەگەیێنێت: دوابەدوای ئەو بانگەشانە، دەزگا پەیوەندیدارەکانی ناو هێزەکانمان، دەستیان کرد بە  وردبینی و لێکۆڵینەوە لە تۆماری دانیشتوانی کەمپی هۆل و ئەو کەسانەی کە لەم ماوەیەی دواییدا جێیان هێشتبوو، دڵنیابووین لەوەی هیچ کەسێک کەمپەکەی بەجێنەهێشتووە، جگە لەوانەی کە لەسەر داوای حکوومەتی دیمەشق لەم ماوەیەی دواییدا بەرەو ناوەوەی سووریا بەرێکەوتوون و سەرجەمیان سووری بوون، هەروەها ئەو عێراقییانەشی كە ڕەوانەی خاكی عێراق كراونەتەوە، لەسەربنەمای ئەو تۆمارانە بووە کە لایەنی عێراقی پێشکەشی کردوون و خۆی گواستونییەتەوە بۆ کەمپی ئەلجەدعە.

هەسەدە دشڵێت: جگە لەوەش، کەمپی هۆل خێزانی داعشی تێدایە، لە سووری و بیانی، کە زۆربەیان ژن و منداڵن، تیرۆریستانی بیانی تێدا نییە، ئەوەش ئەو گریمانەیە پووچەڵ دەکاتەوە کە وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ سەبارەت بە گواستنەوەی ئەو دوو تیرۆریستە، بە ڕەگەزنامەی غەیرە سوری لە کەمپی هۆلەوە خرایە ڕوو.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریا دیموکرات ڕاشیگەیاندووە: هێزەکانمان، کە تاکە هێزی سووریایە شەڕی داعش كردووە و تێکيشکاندن لە باغۆز لە ساڵی ۲۰۱۹، هێشتا بەردەوامە لە ئەنجامدانی ئەرکە هاوبەشەکانی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی تیرۆر، لەسەر ئاستی نیشتمانی و ئەخلاقی پابەندە بە درێژەدان بەم ئەرکە، ئامادەیە لە کاتی پێویستدا بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ئەركەكانی فراوانتر بکات.

هەسەدە زیادی دەکات: لە کاتێکدا ماتەمینی دەگڕین بۆ شەهیدانی کۆمەڵکوژی دوەیلەعە، داوا لە حکوومەتی دیمەشق دەکەین لێکۆڵینەوەی شەفاف و ورد ئەنجام بدات و بۆ ڕای گشتی ئاشکرای بکات، لەگەڵ بەڵگەکان، ئەمە تاکە ڕێگایە بۆ ڕێگری کردن لە دووبارەبونەوەی هێرشە تیرۆریستییەکان.

News ID 225651

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha