بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەكۆی "ئێكس" نووسویەتی: ئۆپەراسیۆنی سەربازی هێزە چەکدارە بەهێزەکانمان، تا دوا سات بەردەوام بوو لە سزادانی ئیسرائیل، لەسەر دوژمنكارییەكانی، تا کاتژمێر ۴:۰۰ی بەیانی ئەمڕۆ.
عێراقچی ڕاشیگەیاندووە: لەگەڵ هەموو ئێرانییەکان، سوپاس و پێزانینی خۆم ئاڕاستەی هێزە چەکدارە ئازاکانمان دەکەم، کە تا دوا دڵۆپی خوێنیان ئامادەیی بەرگریکردن بوون لە نیشتمانە خۆشەویستەکەمان و تا دوا سات وەڵامی هەر هێرشێکی دوژمنیان دایەوە.
Your Comment