بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ شەممە، ۲۱ـی حوزەیرانی ۲۰۲۵، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لە پەراوێزی ۵۱ـەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی لە ئیستەنبووڵ، لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران کۆ بووەوە.
لە ڕاگەیەندراوه‌كه‌ی وەزارەتی دەرەوەی عێراق هاتووه: فوئاد حوسێن و عەباس عێراقچی، باسیان لە کاریگەرییەکانی جەنگی ئیسرائیل و ئێران و کاردانەوەی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کردووه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه: فوئاد حوسێن، جەختی لە پێویستیی ڕاگرتنی دەستبەجێی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و پاراستنی دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كان و خەڵکی سڤیل لە هێرش و بۆردوومانه به‌رده‌وامه‌كان كردووه‌ته‌وه.
له دیداره‌كه‌دا فوئاد حوسێن به بایه‌خه‌وه باسی گرنگی هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانی كردووه له‌گه‌ڵ عێراقچی و رایگه‌یاندووه، له به‌رژه‌وه‌ندی ئێران و هه‌موو لایێكه كه به ڕێگه‌ی دانوستان و دیالۆگ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و به په‌له هه‌ردوولا بێنه سه‌ر مێزی گفتوگۆ و دانوستان له‌گه‌ڵ یه‌كتر.
فوئاد حوسێن جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كانی نێوان ئێران و ئیسرائیل له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایێكدا نییه له ناوچه‌كه.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له دیدارێكی تایبه‌تیدا له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی له شاری ئیستەنبووڵ جەختی لە ڕاگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەکاتەوە.
News Code 225626
Your Comment