کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سنوورێک بۆ فراوانبوونی شەڕ لە ناوچەکە دابنێن

کۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان سه‌باره‌ت هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئێران و ئەو شەڕەی لە ناوچەکە ڕوویداوە ده‌ڵێت: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سنوورێک بۆ فراوانبوونی شەڕەکە دابنێن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان له ‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه‌: له‌ شاری سلێمانی کۆبوونه‌وه‌ی گشتیی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی و ئه‌نجومه‌نی دامه‌زرێنه‌ران به‌ سه‌رپه‌رشتی عه‌لی باپیر ئه‌نجام درا و بەشێک لە تەوەری کۆبوونەوەکە سه‌باره‌ت به‌ گرژی و ئاڵۆزییه‌کانی ئێستای ناوچه‌که‌ و هێرشی قه‌واره‌ی زایۆنی بۆ سه‌ر ئێران و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران بوو.

لە کۆبوونەوەکەدا ڕاگەیێندراوە ئەو شەڕە بارودۆخی ناوچه‌که‌ی به‌ته‌واوی ئاڵۆز کردووه‌، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری گه‌وره‌بوونی هێرشه‌کان و ئاڵۆزی و فراوانبوونی شه‌ڕه‌که‌ هه‌یه‌.

کۆمه‌ڵی دادگه‌ری لەمبارەوە داوای له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان کردووه‌، هه‌ڵوێستیان هه‌بێت و سنوورێک بۆ فراوانبوونی جه‌نگه‌که‌ دابنێن و له‌پێناوی دوورخستنه‌وه‌ی ناوچه‌که‌ له‌ شه‌ڕێکی ماڵوێرانکه‌ر و دەشڵێت: "هیوادارین هه‌رێمی کوردستان و عێراق دوور بن له‌ پریشکی ئاگری ئه‌م شه‌ڕه‌".

News ID 225614

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha