بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه: له شاری سلێمانی کۆبوونه‌وه‌ی گشتیی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی و ئه‌نجومه‌نی دامه‌زرێنه‌ران به سه‌رپه‌رشتی عه‌لی باپیر ئه‌نجام درا و بەشێک لە تەوەری کۆبوونەوەکە سه‌باره‌ت به گرژی و ئاڵۆزییه‌کانی ئێستای ناوچه‌که و هێرشی قه‌واره‌ی زایۆنی بۆ سه‌ر ئێران و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران بوو.
لە کۆبوونەوەکەدا ڕاگەیێندراوە ئەو شەڕە بارودۆخی ناوچه‌که‌ی به‌ته‌واوی ئاڵۆز کردووه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری گه‌وره‌بوونی هێرشه‌کان و ئاڵۆزی و فراوانبوونی شه‌ڕه‌که هه‌یه.
کۆمه‌ڵی دادگه‌ری لەمبارەوە داوای له کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کردووه، هه‌ڵوێستیان هه‌بێت و سنوورێک بۆ فراوانبوونی جه‌نگه‌که دابنێن و له‌پێناوی دوورخستنه‌وه‌ی ناوچه‌که له شه‌ڕێکی ماڵوێرانکه‌ر و دەشڵێت: "هیوادارین هه‌رێمی کوردستان و عێراق دوور بن له پریشکی ئاگری ئه‌م شه‌ڕه".
Your Comment