بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیسماعیل به‌قایی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له‌میانی كۆنگره‌یێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: "کردەوەکانی ڕژێمی زایۆنی ناوچەکەی ئێمەی کردووە بە شوێنی شەڕی هەمیشەیی، دوای ئەم تاوانە گەورەیە و هێرشە لێخۆشنەبووەکان، ئێمە دەستمان بە ڕووبەڕووبوونەوە کردوە و بە زەبری هێز درێژەی پێدەدەین".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "لەم شەڕەدا ئێران تەنها نییە و زۆرینه‌ی وڵاتانی ئیسلامی پشتیوانیمان ده‌كه‌ن و به‌پێی هەموو نۆرم و یاسا نێودەوڵەتییەکان مامه‌ڵه ده‌كه‌ین".
په‌یوه‌ست به هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل، به‌قایی وتی: "هێرشەکەمان بۆ سەر ڕژێمی زایۆنی بەرگرییێکی ڕەوایه و بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان و لۆژیکی مرۆییه".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران داوای له واشنتن كرد هه‌ڵوێستی ڕوونی له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستدرێژیه‌ی ئیسرائیل هه‌بێت و وه‌ک ئه‌ندامێكی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش سه‌ركۆنه‌ی بكات".
Your Comment