بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دادوەر جاسم محەمەد عەبدو عمێری سەرۆکی دادگای فیدراڵی سەردانی لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراقی کرد، بهگوێرهى ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتیی کۆمار، لە دیدارەکەدا لەبارەی چارەسەری یەکجاریی پرسی خەرج کردنی شایستەی دارایی فەرمانبەرانی هەرێم کراوە بەگوێرەی دەستور و یاسا و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی.
دادوەر جاسم جەختی لەسەر ئەوە کردوهتهوه، دادگای فیدراڵی بەگوێرەی دەستور و یاسا ئەرکەکانی خۆی ئەنجام دەدات، بهڵام پێویستە قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەگوێرەی دەستور و یاسا ڕێگهی چارەسەری خۆی بدۆزێتەوە.
ئەو دیدارەش لەکاتێکدایە بڕیارە سبهینێ دادگای فیدراڵی بڕیاری خۆی یەکلا بکاتەوە لەبارەی سکاڵای فەرمانبەرانی هەرێم بۆ دەرکردنی فەرمانسالاریی تایبەت بەڕاگرتنی نوسراوی تەیف سامی وەزیری دارایی فیدراڵ بۆ ڕاگرتنی ناردنی مووچە، بۆ ئەوەی لانی کەم مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێم بدرێت و دواتر دادگای ناکۆکییە داراییەکانی هەولێر و بەغدا بەبڕیارێک یەکلا بکاتەوە.
Your Comment