بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی ئه‌کسیۆس له زاری به‌رپرسێکی باڵای ئیسرائیله‌وه بڵاوی کردوه‌ته‌وه، نه‌ته‌نیاهۆ خواستی خۆی بۆ دانوستان له‌سه‌ر ڕێککه‌وتنێکی ئه‌منی دووپاتکردۆته‌وه، به ئامانجی کارکردن بۆ ڕێککه‌وتنی ئاشتی له‌گه‌ڵ سووریا، ئه‌مه‌ش یه‌که‌م گفتوگۆی له‌مجۆره‌یه له نێوان ئیسرائیل و سووریا له ساڵی ۲۰۱۱ه‌وه.
سه‌ره‌ڕای نیگه‌رانییه‌کانی ئیسرائیل سه‌باره‌ت به ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆکی سووریا بۆ قۆناغی راگوزه‌ر، به‌پێی سه‌رچاوه‌که، به‌رپرسانی ئیسرائیل گۆڕانکارییه‌کانی دۆخه‌که به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ کشانه‌وه‌ی ئێران و حزبوڵا له سووریا، به ده‌رفه‌تێک بۆ پێشکه‌وتنێکی دیپلۆماسی ده‌زانن.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، گۆڕانکارییه گه‌وره‌که‌ی سیاسه‌تی ئه‌مریکا به‌رامبه‌ر به حکوومه‌تی نوێی سووریا بوه‌ته هۆی گۆڕانکاری ورده ورده له سیاسه‌تی ئیسرائیلیشدا، به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، حکوومه‌تی نه‌ته‌نیاهۆ ده‌ستیکردووه به په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی شه‌رع، سه‌ره‌تا به شێوه‌یێکی ناڕاسته‌وخۆ له ڕێگه‌ی نێوه‌ندگرانه‌وه و دواتر ڕاسته‌وخۆ له کۆبوونه‌وه نهێنییه‌کان له وڵاتی سێیه‌م.
به‌رپرسێکی باڵای ئیسرائیلی هه‌فته‌ی ڕابردوو به ئاکسیۆسی ڕاگه‌یاندووه، شه‌رع میانڕه‌وتره له‌وه‌ی ئیسرائیلییه‌کان چاوه‌ڕوانی بوون و فه‌رمانی له تورکیا وه‌رنه‌گرتووه، "ئه‌مه‌ش باشتره بۆ ئێمه حکوومه‌تی سووریا له ئه‌مریکا و سعوودیه‌وه نزیک بێت".
به‌رپرسێکی باڵای ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، ئامانجی نه‌ته‌نیاهۆ گه‌یشتنه به زنجیره‌یێک ڕێککه‌وتن، سه‌ره‌تا به ڕێککه‌وتنێکی ئه‌منی نوێکراوه ده‌ستپێده‌کات له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێککه‌وتنی جیابوونه‌وه له ساڵی ۱۹۷۴ له‌گه‌ڵ هه‌ندێک ده‌ستکاری، به په‌یماننامه‌ی ئاشتی نێوان هه‌ردو وڵات کۆتایی دێت.
به‌پێی هه‌مان به‌رپرس، نوێنه‌ری ئه‌مریکا له سووریا به ئیسرائیلییه‌کانی ڕاگه‌یاندووه، شه‌رع کراوه‌یه بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر ڕێککه‌وتنه نوێیه‌کان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل.
ئاکسیۆس له زاری به‌رپرسێکی ئه‌مریکییه‌وه ڕایگه‌یاندووه، ئیسرائیلییه‌کان "هێڵه سووره‌کانیان" سه‌باره‌ت به سووریا پێشکه‌شی نێرده‌ی ئه‌مریکایان کردووه بۆ دیمه‌شق، که یه‌که‌میان نه‌بوونی بنکه‌یێکی سه‌ربازیی تورکیایه له‌و وڵاته، نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێران و حزبوڵا و داماڵینی سه‌ربازی باشووری سووریا.
Your Comment