ئاڵدار خەلیل، ئەندامی دەستەی سەرکردایەتی پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (PYD)، جەختی لەوە کردەوە کە هێزە کوردییەکانی سووریا دەستوەرنادەنە ناو هیچ ڕووبەڕووبوونەوەیەکی ئەگەری لە نێوان حکوومەتی دیمەشق و حزبوڵای لوبناندا. ڕاشیگەیاند کە ئەرکی سەرەکیی ئەم هێزانە تەنیا پاراستنی ئەو ناوچانەیە کە لە ژێر کۆنترۆڵی خۆیاندایە.
«ئەحمەد ئەلشەرع» سەرۆکی حکوومەتی کاتیی سووریا، وێڕای ڕەتکردنەوەی ئەو ڕاپۆرتانەی کە باس لە ئەگەری دەستێوەردانی دیمەشق لە لوبنان دەکەن، جەختی کردەوە کە سووریا هیچ مەبەستێکی نییە بۆ چوونە ناو خاکی لوبنان و دەستێوەردان لە کاروباری ئەم وڵاتەدا.