ئەمریکا نیگەرانە سەبارەت بە سەلامەتی شەرع/ تێکەڵ کردنی هێزە کوردییەکان لە ئەولەویەتدایە

نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا ڕایگەیاند، واشنتن نیگەرانی خۆی هەیە سەبارەت بە سەلامەتی سەرۆکی کاتیی سووریا و هەوڵەکانی ڕەنگە ببێتە هۆی تیرۆرکردنی لەلایەن توندڕەوانی ناڕازییەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تۆماس باراک، نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا  لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلمۆنیتۆر ڕایگەیاند: هەوڵەکانی شەرع بۆ پێشخستنی حوکمڕانی گشتگیر و پەیوەندی کردن لەگەڵ ڕۆژئاوا دەتوانێت ببێتە ئامانجی تیرۆرکردن لەلایەن توندڕەوانی ناڕازییەوە، بۆیە پێویستە سیستەمێکی پاراستن لە دەوری شەرع دروست بکەین.

ناوبراو جەختی کردەوە: دڵنیام کە بەرژەوەندییەکانمان و بەرژەوەندییەکانی سەرۆکی سووریا وەک یەکن، و ئەو زیرەکە و متمانەی بەخۆی هەیە لەوەی دەیکات.

باراک تیشکی خستۆتەسەر مەترسیی "گرووپە چەکدارە بیانییەکانی هاوپەیمانی شەرع" کە لە سەرەتای مانگی (کانونی یەکەم/۱۲) پەیوەندییان پێوەکردوە و بەشار ئەسەدی سەرۆکی پێشووی سووریا لە کارەکانیان دوورخستەوە.

نوێنەری ترەمپ ڕوونیکردەوە: "هەرچەندە زیاتر بخایەنێت بۆ یارمەتیدانی ئابووری بۆ سووریا، گرووپە دابەشبووەکان زیاتر دەڵێن: 'ئەمە دەرفەتی ئێمەیە بۆ تێکدان" و دەبێت هەریەکێک لەو هێرشبەرە ئەگەریانەی دوژمن پێش گەیشتنیان ڕابگرن.

باراک هەروەها جەختی لەوەش کردەوە، ئەوە پێویستی بە "هاوکارییێکی نزیک و هاوبەشی هەواڵگری لە نێوان هاوپەیمانەکانی ئەمریکا هەیە نەک دەستێوەردانی سەربازی".

باراک هەروەها ئاماژەی بە زنجیرەیەک ئالەنگاری بەردەم شەرع کردە، لەوانە؛ یەکخستنی هێزە کوردییەکان لەگەڵ سوپای سووریا، یەکخستنی یەکەی شەڕکەری بیانی خۆی و چارەسەرکردنی کەمپە فراوانەکان لە باکووری سووریا.

تۆم باراک لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا لەبارەی پەیوەندییەکانی دیمەشق و ئیسرائیل وتی: لە ئێستادا هیچ پەیوەندییێکی ڕاستەوخۆ لەنێوانیاندا نییە، بەڵام ئەمریکا ئۆمێد دەکات کە ڕێککەوتنی نەنووسراو لەبارەی خۆدوور گرتن لە پێکدادانی سەربازی لەنێوان ئەم دوو لایەنەدا بێتە ئاراوە. ناوبراو زادی کرد: پێکدادانی سەربازی لەم قۆناغەدا لە زیانی هەردوو لایەنەکەدایە.

News Code 225568

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha