بەغدا بۆ هەولێر: هیچ وه‌فدێک بۆ پرسی مووچە مەنێرن بۆ بەغدا

حکوومەتی عێراق بە فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی ئاگادار کردوەتەوە، کە هیچ وه‌فدێک بۆ پرسی موچە ڕەوانەی بەغدا نەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێگەی بە‌غداد ئەلیەوم لە ڕاپۆرتێکدا لەزاری سەرچاوەیێکی ئاگادار ئاشکرای کردووە، بەغدا داوای لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، هیچ شاندێک لە هەرێمەوە بۆ پرسی مووچە و دانوستان نەنێرێتە بەغدا.

پێگەکە دەشڵێت: حکوومەتی عێراق مەرجی ئەوەی بۆ هەولێر داناوە، هەموو داهاتەکانی ڕادەست بکات، بەرلەوەی دەست بە دانوستان بکەنەوە.

تا ئێستا بەغدا سوورە لەسەر ئەوەی مووچەی مانگی پێنج و تەواوی مووچەی مانگەکانی ئەمساڵ نەنێرێت، پاساوی بەغدا ئەوەیە حکوومەتی هەرێم ئامادە نیە داهاتی نەوتی و نانەوتی ڕادەست بکات، حکومەتی هەرێمیش پێیوایە ئەوە سزادانی بە کۆمەڵکی خەڵکی کوردستانە و دەڵێت: "بەغدا ڕێز لەو ڕێککەوتنانە ناگرێت کە واژۆمان کردوون".

News Code 225562

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha