بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایەتۆڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، لە ڕێوڕەسمی یادی ٣٦ ساڵەی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی لە وتارێكدا ڕایگەیاند: سیستەمی سیاسی ئێمە کە سوپاس بۆ خوا پێگەیشتوو و بەهێزە، بەرهەمی شۆڕشێکی گەورەیە.
ئایەتۆڵڵا خامنەیی لە سەرەتای وتارەکەیدا وتی: ڕابەری ئەم شۆڕشە پیاوێکی گەورە بوو، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە سی ساڵ بەسەر کۆچی دواییدا، هێشتا بوونی ئەو لە سەرانسەری جیهاندا هەستی پێدەکرێت.
ڕێبەری باڵای ئێران ڕاشیگەیاند: پاشەكشێی توندی پێگەی ئەمریکا لەسەر گۆڕەپانی نێودەوڵەتی، لە شوێنەوارەكانی ئامادەیی ئەوە، هەروەها بوونی ئەو و ڕق و کینەی جیهان بەرامبەر زایۆنیزم هەیەتى، دەرئەنجامی شۆڕشەکەیەتی.
ئایەتۆڵڵا خامنەیی ڕاشیگەیاند، پێشنیاری ئەتۆمی ئەمریکا سەد لەسەد لەگەڵ پرەنسیپی دەسەڵاتی ئێمە ناگونجێت و بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بەبێ پیتاندن هیچ سودێکی نییە.
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی دەسەڵاتدارانی ئەمریکیی کردە بەردەنگ و وتیشی: ئێوە کێن تا بە تاران بڵێن ئاخۆ دەتوانێت بەرنامەی ئەتۆمی هەبێت یان نا؟.
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاد ئێران وڵاتانی ڕۆژاوایی بە ئەمریکایشەوەی تووشی سەرسوڕمان کرد و دوژمن هیچ غەڵەتێکی پێناکرێت.
News ID 225541
Your Comment