ئەمریکا پێی سەیرە عێراق دژی گرێبەستەکانی هەرێم دەوەستێتەوە

ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پەیوەندییەکانی دەرەوە ڕایگەیاند: بەرپرسانی ئەمریکا  پێیان سەیرە عێراق دژایەتی ئەو ڕێککەوتنانە دەکات کە مەسروور بارزانی لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان واژۆی کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەیان سامی عەبدولڕەحمان، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی کوردستان بۆ پەیوەندییەکانی دەرەوە ڕاگەیاند:"بڕیاری بڕینی مووچەی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان، بە دڵی ئەمریکا نییە، چوونکە ئەمریکا پشتیوانیی لە کوردستانێکی بەهێز دەکات و دەخوازێت هەرێمی کوردستان سەقامگیر بێت.

ڕاوێژکارەکەی سەرۆک وەزیرانی کوردستان وتیش: "سەرۆک وەزیران مەسروور بارزانی دیداری زۆر گرنگی لە سەردانی بۆ ئەمریکا ئەنجام دا و پێشوازییێکی زۆر گەرمیشی لێکرا سەرباری ئەو دوو ڕێککەوتنە گەورەی لە بواری وزەدا لەنێوان هەرێمی کوردستان و دوو کۆمپانیای ئەمریکادا کرا.

ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی کوردستان دەشڵێت: "ئەمریکا پێی سەیرە عێراق دژی ئەو گرێبەستانەی هەرێمی کوردستان دەوەستێتەوە، ئەمریکا دەیەوێت پەیوەندیی نێوان هەولێر و بەغدا باش بێت، لەگەڵ ئەوەی کوردستانێکی بەهێزیشی دەوێت".

News Code 225534

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha