کوردپرێس: بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی تورکی زمانی "Türkiye" کە لە زاری چەند سەرچاوەیێک لە دەزگای ئاسایشی تورکیاوە بڵاوی کردۆتەوە: ئەنقەرە پلانی ئەوەی هەیە لەگەڵ ئەم هەنگاوە، لە بواری ڕێکخستنی سوپا و هێزەکانی ئاسایش هاوکاری پێشکەش بە سووریاش بکات.
سەرچاوەکە دەشڵێت ئامانج لە دانانی ئەم بنکە سەربازیەی تورکیا ڕووبەڕووبوونەوەی ڕێکخراوی چەکداریی داعشە لە سووریا، ڕۆژنامەی "Türkiye"دەڵێت، کۆبوونەوە لەنێوان پێنج دەوڵەت لەنێویاندا تورکیا دەکرێت، لە چوارچێوەی میکانیزمی هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش لە سووریا.
ڕۆژی ۲ـی مانگی ڕابردووش ماڵپەڕی میدڵ ئیست ئای ئاشکرای کرد، حکوومەتی تورکیا بەنیازە بنکەیێکی سەربازی لە ناوەڕاستی سووریا بکاتەوە و سیستمی بەرگریی ئاسمانی تێدا جێگیربکات، ئەم هەنگاوە ئیسرائیلی نیگەران کرد و رۆژێک دواتر هێرشێکی قورسی کردەسەر ئەو ناوچەیەی پلانبوو بنکەکەی تێدا بکرێتەوە.
Your Comment