بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئازاد تەهماسبی، سەرۆکی ڕێکخراوی بەرگری شارستانیی سنە، ڕۆژی هەینی ۲ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی ڕایگەیاند: دوو پیاو دوانیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە لە بەنداوی وەحدەتی شاری سنە خنکاون و شەوی ڕابردوو تەرمی یەکێکیان دۆزراوەتەوە و دوای ڕۆژێک لە هەوڵی تیمەکانی بەرگریی شارستانی بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەوی دیکەش پاش ۲۴ کاتژمێر دۆزرایەوە.
لەبارەی هۆکاری خنکانیان تەهماسبی دەڵێت، چەند خێزانێکی خەڵکی کرماشان بۆ گەشتوگوزار چوونەتە قەراخ بەنداوەکە و منداڵی یەکێک لە خێزانەکان، کە لەسەر بەلەمێکی چووپ بووە، کەوتووەتە نێو ئاو و ئەو دوو پیاوەش بۆ ڕزگارکردنی منداڵەکە چوونەتە نێو بەنداو.
منداڵەکە ڕزگار کراوە و ئەو دوو کەسەش کە تەمەنیان ۳۰ و ۳۵ ساڵانە، خنکاون، دواتر تەرمەکانیان ڕەوانەی ساردخانەی نەخۆشخانەی تەوحید کران.
Your Comment